وەک نێرەکەر دەزەڕێ

حەمە سەعید حەسەن

ئیسلامییەکی زارخاوێن
مەلا سەلیم شووشکەیی
دەخەبتێ بە خشکەیی
لە بن دەستیدا فەوجێ
بەچکەداعش پێگەیی
ستەم لە ئاژەڵ ناکەم
ناڵێم وەک سەگ دەوەڕێ،
یان خوا نەخواستە ناڵێم
وەک نێرەکەر دەزەڕێ
ئاخر ڕۆژانی هەینی
زاری ئەوی گوتاربێژ
پۆخڵترە لە قوونی
تووتکەسەگ و گوێدرێژ.
٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥
(*) ئەگەر گوێ بدەنە گوتاری جومعەی ڕێکەوتی (٢٤ی ٧ی ٢٠١٥)ی مەلای ناوبراو، تێدەگەن هەقی ڕەوای خۆیم پێ داوە، یان نا.
به‌روار:  28/07/2015
1159   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   3
کۆی سه‌ردان:   29256189