گەریلا هێرشیان کردە سەر جەندرمەی تورکیا
له‌سه‌ر رێگه‌ی ئاگری دگ بیازیت و وان جالدیران له نزیك سنوری توركیا - ئێران ده‌ستی پێكردوه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی گه‌ریلاوه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ئۆتۆمێلێكی سه‌ربازی و زیانی گیانی به سوپای توركیا گه‌یه‌نراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ناوچه‌كه بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه ده‌رئه‌نجامی چوونی هێزێكی سه‌ربازی زۆربووه بۆ ناوچه‌كه و له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه هێرشیانكراوه‌ته سه‌ر و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو سه‌عات رێگه‌كه بڕاوه‌و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای توركیا سوتێنراوه.
رونیشكرده‌وه: هاوكات له‌سه‌ر چیای ته‌ندوركش شه‌ڕی قورس له‌نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلا به‌رده‌وامه .
هاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه بۆریه‌كی غازی سروشتی له‌نێوان توركیا و ئێران ته‌قیوه‌ته‌وه .
پوکمیدیا
به‌روار: 28/07/2015
840 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|