په‌یامی پارتی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم
كوردستان له قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژووییدایه و، بارودۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و، گۆڕانكاریه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، پێویستیی به كۆده‌نگیی نیشتمانی و یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسسیه‌كانی هه‌یه. خواست و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت كه پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ هێنانه‌دیی ئارمانج و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان له چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی‌دا به‌رپرسانه و كوردستانیانه تۆكمه بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین. سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمڕانی له كوردستاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م دیدگایانه بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌خاته‌ڕوو: یه‌كه‌م: به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی گفتوگۆ بۆ سازانی نیشتمانی خواست و بژارده‌ی سه‌ره‌كیمانه، هه‌روه‌ك له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا خستوومانه‌ته روو. به دیدی ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمان و ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌رده‌وامیی سه‌رۆك بارزانی له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا تا خولی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به پێویست ده‌زانین و، له چوارچێوه‌ی سازانی نیشتمانیدا به‌رجه‌سته‌كردنی چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌م پرسه‌ش ئه‌رك و لێپرسراوێتیی هه‌موومانه. دووه‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان، بژارده‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به په‌سه‌ندی زانیوه و ده‌زانێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌ی گفتوگۆكردنه سه‌باره‌ت به دووباره رێكخستنه‌وه‌وی یاسایی و ده‌ستووریی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی. سێیه‌م: سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوازین به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو، پێمان وایه، ده‌بێت سه‌روه‌ریی بۆ گه‌ل بێت و هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندی ئیراده و رای گه‌ل بین و، له رێگه‌ی ده‌نگدانی گه‌له‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی، كه له‌هه‌ر شوێنێك ده‌سه‌ڵات هه‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌یه و، بوونی هاوسه‌نگی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان دامه‌زراوه ده‌ستووریه‌كاندا به گرنگ ده‌زانین كه له پڕۆژه‌ی ده‌ستوور و یاسا سروشت ده‌ستووریه‌كاندا دووباره رێكبخرێته‌وه. خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی حوكمڕانییه‌كی دامه‌زراوه‌یی به‌رپرسه كه خواست و پێداویستیه‌كانی به‌دی بێنێت و، سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و، له‌و پێناوه‌شدا پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو توانایه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی، وه‌ك رابردوو له ئێستا و ئاینده‌شدا پێشكه‌ش ده‌كات.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
27/7/2015 -
به‌روار: 28/07/2015
615 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|