په‌كه‌كه وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی دایەوە
په‌كه‌كه وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داخوازییه‌كانی بارزانی له په‌كه‌كه هه‌مان داخوازی ئه‌ردۆغانن، ده‌شڵێت، داواكارییه‌كی ناڕه‌وایه سوپای توركیا له شیلادزێ و بامه‌ڕنێ بێت، داوا بكه‌یت گه‌ریلا قه‌ندیل چۆڵ بكات. ده‌مهات عه‌گید، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به KNN ڕاگه‌یاند، كاتێك په‌یامه‌كه‌ی بارزانی خوێندۆته‌وه سه‌رسام نه‌بوه‌و داخوازییه‌كانی بارزانی بۆ په‌كه‌كه چاوه‌ڕوانكراو بوون‌و دڵنیابوون داواكارییه‌كانی هه‌مان داواكاریی ئه‌ردۆغان‌و حكومه‌تی توركیا ده‌بن له په‌كه‌كه. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه، ڕه‌تیشیكرده‌وه په‌كه‌كه ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆیی باشووری كوردستان كردبێت‌و وتی "ئه‌وه تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراوه، په‌كه‌كه نه‌ك ده‌ست له كاروباری باشوور وه‌رنادات، به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ریلاكان شانبه‌شانی پێشمه‌رگه شه‌ڕی دژی تیرۆر ده‌كه‌ن". ده‌مهات عه‌گید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، داواكارییه‌كی ناڕه‌وایه سوپای توركیا له شیلادزێ و بامه‌ڕنێ بێت، كه‌چی بارزانی به په‌كه‌كه بڵێت میوان‌و داوابكات قه‌ندیل چۆڵ بكه‌ن.
کەئ ئێن ئێن
به‌روار: 27/07/2015
2611 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|