"چاوى گه‌ل" راست ناكات و من هیچ دیدارێكم له‌گه‌ڵ بارزانیدا نه‌بووه
مالمۆکوورد
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە بۆ مالمۆکورد هاتووە ، سکرتێری گشتی حیزبی ئاییندەی کوردستان هەواڵێک بە درۆ دەخاتەوە
دوێنى سایتى "چاوى گه‌ل" له سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆیه‌وه ، واته له سه‌رچاوه‌یه‌كى نادیار و دروستكراوه‌وه هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه ، گوایه من دوو رۆژ پێش جه‌ژن سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رێزدار مسعود بارزانیم كردووه و چه‌ند راو و بۆچونێكى جیاوازیش له نێوانماندا ئاڵوگۆركراوه.
سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌كه‌م به هه‌ند وه‌رنه‌گرت ، به‌ڵام دواتر چه‌ندین دۆست و هاورێ بۆ تاقیبى راستى و ناراستى ئه‌و هه‌واڵه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم ، بۆیه به پێویستم زانى به هه‌موو لایه‌كى رابگه‌یه‌نم كه سه‌رتاپاى ئه‌و هه‌واڵه دروستكراوه و دوره له راستیه‌وه و هیچ دیدارێكى له‌م باره ئه‌نجام نه‌داوه و قسه‌كانى تریش به هه‌مان شێوه ، به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ ماڵپه‌ر زۆر نابه‌رپرسانه و به مه‌به‌ستى تایبه‌ت فێربوون ئه‌و جۆره هه‌واڵانه دروست ده‌كه‌ن كه دووره له هه‌موو مۆراڵ و ئیتێكێكى رۆژنامه‌وانیه‌وه
قادر عزیز
سكرتێرى گشتى حزبى ئاینده‌ى كوردستان
27/7/2015
به‌روار: 27/07/2015
616 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|