توركیا مردنی ئۆجەلان رەتدەكاتەوە

وەزیری دادی توركیا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لە گیان لە دەستدانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی كوردی دەكەن لە زیندانی دورگەی ئیمرالی.

كەنعان ئیپەك، وەزیری دادی توركیا لە راگەیەندراوێكدا هەواڵی گیان لە دەستدانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی كوردی لە زیندانی دورگەی ئیمرالی رەتكردەوە و دەڵێت: ئەو هەواڵە بۆ مەبەستێكی دیاریكراو هەڵبەستراوە.

هەروەها دەڵێت: "ئەو هەواڵانەی باس لە مردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەكەن دوورن لە راستییەوە. ئامانج لە دروستكردنی ئەم هەواڵانە روونبووەتەوە كە چییە''.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان و چەند ناوەندێكی هەواڵ لە توركیا، هاوكاتە لەگەڵ هێرشی ناوخۆیی حكومەتی توركیا بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان، وەك ئاژانسەكانی توركیا ئاماژەیان پێكردووە، بە تەنها لە شاری ئیستەنبوڵ نزیكی (5) هەزار پۆلیس و ئەندامی هێزە ئەمنییەكان لە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ئەندام و لایەنگرانی پەكەكە بەشدارن.
خەڵک
به‌روار:  27/07/2015
627   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   239
کۆی سه‌ردان:   29231617