هەموو یاریگاکانى پارێزگاى هەولێر کراون بە ناوى ڕێکخراوێکى پارتییەوە
هەموو یاریگاکانى پارێزگاى هەولێر و دەورووبەرى بە فەرمانێکى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم، کراون بە ناوى ڕێکخراوێکى حزبیى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستانەوە.
بەپێى بەڵگەنامەیەک کە پەرلەمانتاران عەلى حەمە ساڵح و سۆران عومەر لە ئەژمارى تایبەتى خۆیان لە فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە، لە ساڵى ٢٠٠٩دا بە فەرمانێکى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران هەموو یاریگاکانى پارێزگاى هەولێر و دەورووبەرى کراون بە ناوى "یەکێتیى لاوانى دیموکراتى کوردستان"ەوە.
فەرمانەکە لە بەروارى ٢٢ى حوزەیرانى ٢٠٠٦ لە ئەنجوومەنى وەزیرانەوە دەرچووە. بەشى یاسایى بەڵگەنامەکەى واژۆ کردووە و هەروەها دکتۆر نورى عوسمان عەبدولڕەحمان سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش بڕیارەکەى واژۆ کردووە.
وەک لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، بڕیارەکە بۆ وەزارەتى هەرێم بۆ کاروبارى ناوخۆ نێردراوە و تیایدا نووسراوە "بڕیار درا لەسەر بەناوکردنى ئەو یاریگایانەى کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دەورووبەری دروستکراون بە ناوى (یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان)... بۆ جێبەجێکردنى کارى پێویست تکایە..."
نالیا
بهروار: 07/07/2015
471 جار خوێندراوهتهوه
|