12 كۆچبەری كورد خنكان لە ئیتاڵیا
لە كەناراوەكانی‌ ئیتاڵیا، كەشتییەك ژێرئاو دەكەوێت و بەهۆیەوە 12 كۆچبەری‌ هەرێمی‌ كوردستان دەخنكێن، هەزاران هاوڵاتی‌ عێراقیش لە توركیان و چاوەڕێی‌ پێدانی‌ مافی‌ پەنابەرین لەلایەن وڵاتانی‌ خۆرئاوای‌ ئەوروپاوە.  ڕۆژ عەزیز كەریم نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لە توركیا، بە ڕۆژنیوزی رایگەیاند: ئەمڕۆ لە كەناراوەكانی‌ وڵاتی‌ ئیتالیا، كەشتییەك كە كۆچبەری‌ تێدابوە، ژێرئاو كەوتوەو هێزە دەریاییەكانی‌ ئیتالیا توانیویانە ژمارەیەك كۆچبەر ڕزگار بكەن، بەڵام ژمارەیەکیان خنكاون كە 12 كۆچبەریان كورد بوون و خەڵكی‌ هەرێمی‌ كوردستانن. ڕونیشی كردەوە  ئەو كەشتییە، لە یۆنانەوە بۆ ئیتاڵیا ڕۆیشتوە و لە كەناراوەكانی‌ ئیتاڵیا ژێرئاو كەوتوە.‌  لە ئێستادا دیاردەی‌ كۆچكردن لە عێراق و هەرێمی‌ كودرستان بە ڕێژەیەكی‌ بەرچاو زیادی كردوە و بەهەزاران هاوڵاتی‌ عێراق و هەرێمی كوردستان لە توركیان و چاوەڕێی‌ پێدانی‌ مافی‌ پەنابەرین لەلایەن وڵاتانی‌ خۆرئاوای‌ ئەوروپاوە. خنكانی ئەو ژمارە گەنجەی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ ڕۆژنیوز لەڕاپۆرتێكیدا ئەوەی خستە ڕو كە بێمتمانەیی بەحكومەت و نەبونی دادپەروەری سەرچاوەی كۆچی گەنجنە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. 
ڕۆژنیوز
به‌روار:  06/07/2015
9633   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   691
کۆی سه‌ردان:   29257002