شەهیدبوونی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال
له‌شه‌ڕی شه‌وی رابردووی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌كانی شه‌لۆ له قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی یه‌به‌شه‌و یه‌په‌گه گه‌ریلايه‌ك شه‌هیدبوو، كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال بووه‌و ناوی عه‌گید ئێزیدی و ماوه‌ی 20 ساڵ له‌قه‌ندیل و شۆڕشی رۆژئاوادا خه‌باتی كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی یه‌په‌شه به PUKmedia ی راگه‌یاند: عه‌گید ئێزیدی ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه خه‌باتده‌كات و رۆڵێكی گه‌وره‌و قاره‌مانانه‌ی هه‌بووه له شه‌ڕه‌كانی شه‌نگال و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و هه‌روه‌ها مه‌شقكردن به‌و چه‌كداره خۆبه‌خشه ئێزیدیانه‌ی كه‌له‌سه‌ر چیای شه‌نگال بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئاماده‌ده‌كران .
وتیشی: به‌داخه‌وه شه‌وی رابردوو له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گردی شه‌لۆ گوللــه‌یه‌ك به‌رسنگی كه‌وتووه‌و شه‌هیدبوو.
رونشیكرده‌وه: عه‌گید ئیزیدی خه‌ڵكی عه‌فرینه‌و ئێزیدیه و تاكه منداڵێكی هه‌یه و له‌سه‌ره‌تایی گه‌نجیه‌تیه‌وه خولیای شۆڕشگێڕی و به‌رگریكردن بووه له خاكی كوردستان .
پوکمیدیا
به‌روار: 04/07/2015
713 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|