100 هه‌زار په‌نابه‌ر ڕوو دەکەنە سوید
فه‌رمانگه‌ی كۆچی سوید ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی ئه‌و مندڵانه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان وڵاته‌كه‌ی كردوه، به ڕێژه‌ی 93% زیادی كردوه، ساڵی ڕابردووش ئه‌و وڵاته 81 هه‌زار په‌نابه‌ری سوریی وه‌رگرتوه. به‌پێی ڕاپۆرتێكی فه‌رمانگه‌ی كۆچی سوید، ژماره‌ی ئه‌و مندڵانه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان له سوید كردوه، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا به ڕێژه‌ی 93% زیادی كردوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو 4 هه‌زار و 5 سه‌دو 46 منداڵ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان له‌و وڵاته كردوه، به‌ڵام له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ژماره‌كه بۆ 8 هه‌زار و 7سه‌دو 74 منداڵ به‌رزبۆته‌وه. ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت ساڵی ڕابردوو 7 هه‌زار و 49 منداڵ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوویان كردۆته سوید، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ساڵ ئه‌و ژماره‌یه بۆ 15 هه‌زار منداڵ به‌رز بێته‌وه، ساڵی ڕابردووش سوید 81 هه‌زار و 300 په‌نابه‌ری سوریای وه‌رگرت، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه ئه‌م ساڵ 100 هه‌زار تێپه‌ڕێنێت. -
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 03/07/2015
1070 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|