پێشمەرگە موجاهیدە و دەتوانێت زەكات وەربگرێت
سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان ڕایگەیاند :"زۆربەی عەرەبە ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان بارودۆخی ماددییان باشە و زەكات نایانگرێتەوە و داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات زەكات بە هیچ كەناڵێك نەدەن."

مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ڕایگەیاند:"لە ئێستادا پێشمەرگە زەكاتی پێدەشێت و لە ڕووی شەرعیشەوە بە ڕاست لە قەڵەم دەدرێت هەر چەندە دەوڵەمەندیش بێت یا خود مووچەشی هەبێت، پێشمەرگە دەكەوێتە خانەی موجاهید و لە ڕێگەی خوا و بە تایبەتی ئەو جیهادەی كە ئێستا پێشمەرگە دەیكات. ئیسلام دەڵێت موجاهید دەتوانێت زەكات وەربگرێت بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو بە فەتوای یەكێتی زانایان پێشمەرگە بە موجاهید لەقەڵەم دراوە ئەوان و خانەوادەی شەهیدان دەتوانن زەكات وەربگرنەوە".

سەبارەت بە بڕی زەكاتیش وتی: "لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان ساڵانە دانیشتن لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و پسپۆڕانی بواری ئابووری لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجام دەدات، ئەمساڵ نیسابی زەكات بڕی چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە واتە هەر كاتێك هەر هاووڵاتییەك ئەو بڕە پارەیەی هەبێت و ساڵێكی بەسەردا تێپەڕیبێت ئەوا پێویستە لە هەر ملیۆنێك ٢٥ هەزار دینار زەكاتی ئەو پارەیە بدات".
نه‌وا
به‌روار:  03/07/2015
479   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   106
کۆی سه‌ردان:   29286165