دیارییەکی شایستە
هاتنەوە
٢٠١٥ / ٦ /٢٥
ڕیش چڵکنانی بەخوێن تینوو
جارێکی تر
لەژێر عەبای
( خائن الحرمین الشریفین )* دا
بەسەر باڵی سوڵتاندا
هاتنەوە ..
لە ( کۆبانی ) ..
بەخوێن
بەربانگیان کردەوە.
بەتەمابون
گڵاویی خۆیان
لەو دەڤەرە پیرۆزە ..
بسمیل بکەن.
نەیخۆن تاڵە
شەڕڤانانی ئەو دەڤەرە
پاشی دوو ڕۆژ
بەور ئاسا .. هاتنە دەست و
لاشەی بۆگەنی هەمویان
بۆ خەلیفە و .. ئاغاکانیان
کرد بە دیاری.
*پاشای سعودیة کە خۆیان بەناوی ( خادم الحرمین الشریفین ) ناوزەدی دەکەن.
ڕۆژى ٢٥ى حوزەیرانى ٢٠١٥ چەکدارانى داعش لە ناو شارى کۆبانی و گوندى بەرخا بۆتان، شەش ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراویان لە ناو هاووڵاتییاندا تەقاندەوە و دوابەدواى ئەوەش سێ کردەى خۆکوژییان ئەنجام دا،وەزیری تەندروستی کانتۆنی کۆبانی ( خەڵات عومەر) بە پیوکەی میدیا( زمانحاڵی ی.ن.ك)ی راگەیاند، ژمارەی قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی داعش گەیشتۆتە ٢٦٧ شەهید و ٢٩٣ بریندار.
٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠١٥
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
بهروار: 02/07/2015
466 جار خوێندراوهتهوه
|