٨٥٪ لەگەڵ ئەوەدان بارزانی ببێتەوە بە سەرۆک
لە ڕاپرسییەکەی دیجیتاڵ میدیای NRTدا کە ١٠ ڕۆژی خەیاند، لە ٨٥٪ دەنگدەران لەگەڵ ئەوەدان بارزانی ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم.

دیجیتاڵ میدیای NRT لە ٢١ی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕاپرسییەکی فراوانی لە بەشی کوردی سایتەکەی کردەوە کە نزیکەی ملیۆنێک کەس بەشدارییان تێدا کرد و پرسیاری ئەوەی کرد "پێت باشە بارزانی بۆ جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم؟".

بەشداربووان کە بە چەند ڕێگەیەک دەیانتوانی زیاتر لە جارێک دەنگ بدەن، بە ڕێژەی ٨٥٪ و بە ٨٤٢ هەزار و ٦٤٠ دەنگ بە بەڵێ دەنگیان داوە، ڕێژەی ١٤٪ بە ١٤٠ هەزار و ٩٢٨ دەنگ بە نەخێر دەنگیان داوە. هاوکات ٠.١٨٪ بە "نازانم" دەنگیان داوە.

NRT لە داهاتوودا بە تەکنیکی باشتر کە تێیدا کەس ناتوانێت زیاتر لە جارێک دەنگ بدات، ڕاپرسی گەورەتر ئەنجام دەدات لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، بە شێوەیەک کە تا ئێستا لە میدیای کوردیدا بەو جۆرە ڕاپرسی ئەنجام نەدراوە.

ئەم راپرسیە گوزارشت دەکات لە ڕای ئەوانەی دەنگیان داوە و NRT بەرپرس نییە لە ئەنجامەکەی.
نالیا
به‌روار:  01/07/2015
1738   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   460
کۆی سه‌ردان:   29261221