ئەمریکا لەگەڵ تورکیا نییە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پنتاگۆن و سوپای ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئێستادا دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی له سوریا به‌پێویست نازانن.
جۆن كیربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆنی پایته‌خت وتی: "ئاسته‌نگی گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریادا هه‌یه، هاوكات هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه ناكات".
وتیشی: "ماوه‌یه‌كه توركیا هه‌ڵوێستی روونه ده‌رباره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام"، ره‌تیشیكرده‌وه كه ئاگاداری بوونی پلانێكی ئاماده‌ی سه‌ربازی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بن.
جۆن كیربی به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه تێگه‌یشتنی وڵاته‌كه‌ی له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا ده‌ربڕی و وتی: "ئه‌نقه‌ره قورسایی په‌نابه‌رانی كهوتۆتهسهرشان و كه‌س چاوی له‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر توركیا نا‌پۆشێت".
ساڵی رابردوو په‌رله‌مانی توركیا یاداشتێكی په‌سه‌ندكرد كه رێ به ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌و دیو سنووره‌كانه‌وه ده‌دات گه‌ر پێویست بكات، له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراو كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستییه‌كانی سوریا و عیراقه‌وه بكرێته‌سه‌ری.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
خەندان
بهروار: 01/07/2015
531 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|