ته‌نها مه‌رجه‌عی هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانه
فه‌رهاد سه‌نگاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێك به 100 ئیمزای په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌داته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و تێیدا بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی كوردی ڕووده‌كاته‌وه . یاداشته‌كه‌ی په‌رله‌مانتار فه‌رهاد سه‌نگای كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش ئیمزایان له‌سه‌ركردووه وبڕیاره ئاراسته‌ی حزب و ڕێكخراوه‌كان بكرێت . فه‌رهاد سه‌نگاوی به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاكه مه‌رجه‌عی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه بیرمان له‌وه‌كرده‌وه یاداشتێك به ئیمزای 100 په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نینه گفتوگۆ". وتیشی:" له‌یاداشته‌كه‌ماندا باسی ئه‌وه‌كراوه ده‌بێت په‌روه‌رده به‌گشتی و كشتوكاڵ و به‌ندا و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی ورێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنی بێكار و حزب و حكومه‌ت به فكری ئیداری كاربكه‌ن و خاكی ناوچه‌دابڕێنراوه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانه بنه‌مای ناوخۆین ". له‌باره‌ی هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كانیش سه‌نگاوی وتی:" له‌یاداشته‌كه‌دا ئه‌وه به سێ خاڵ باسكراوه كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌هێزكردی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كان و په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كان ". ئاماژه‌شیدا، ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت، چونكه ئه‌وه مه‌رجه‌عی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه. له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی ناو به‌ناو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "هه‌ركه‌سه به‌جۆرێك بیرده‌كاته‌وه، به‌ڵام من ته‌واوی ورده‌كاریه‌كه‌م داوه به‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان -
ڕۆژنیوز
به‌روار: 01/07/2015
479 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|