ئیسماعیل بێشکچی : کوردستان : کۆڵۆنی نیوچەند وڵاتێك
بەرێزو خۆشەویستان : لە کاتێکدا کە ئۆردوغان پاشەکشەدەکات لە پرۆسەی ئاشتی و بەرەوە دواوە دەگەرێتەوە بۆ بنەمای فیکری فاشستی و کەمالیستی و توندرەوی ئیسلامی داعشیانەو هاوکاری داعش . جگەلەوەش بێ شەرمانە خۆیان کردوە بە پۆلیسی بەندکردن و کۆیلەکردنی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی و نیازی داگیرکردنی رۆژئاواو تێكدانی کیانی کوردی لەوی . ئەوەی کە داعشی وەکیلیان بۆی نەکرا ، خۆیان بە زەبری سوپاو توانای ناتۆ ، جێ بەجێ بکەن .کلاتی خۆیەتی ئەم کتێبە زۆر بە نرخەی بیرمەندی ئازادیخوازی تورک (( ئیسماعیل بێشکچی : کوردستان : کۆڵۆنی نیوچەند وڵاتێك )) :
Kurdistan an Interstate Colony
کە وە رگێرراوە تە سەر زمانی ئینگلیزی ، بۆ ئاگاداری بەرێزتان و بۆ ئەوەش لە کارو چالاکی سیاسیدا دژی فاشیزمی تورکی بتوانن بەکاری بهێنن و بڵاویبکەنەوە . .
مایەی خۆشحاڵیە کە قەندیل ، هۆشداری داوە بە دەسەڵاتی تورکی ، کە وڵاتەکەیان دەکرێتە دۆزەخ ، ئەگەر دەستدرێژی و داگیرکاری جێ بەجێ بکەن لە رۆژئاوا . زۆر سەیرە ، دەسەڵاتی سوریا کە خۆیان خاوەنی دەوڵەتەکەن بە فەرمی ، هەرەشە لە کورد ناکەن و کورد تاوانبار ناکەن بە و بوختان و درویانەی تورک دیکەن . تورک و خۆیان کردوە بە دایک و باوک و خاوەنی گەلانی سوریا.
لە خۆشترین هەواڵێشدا ، کە لەسەر فەیسبوک ئاگادار بووم ، ئەوەیە کە سەرۆکی روسیا ، پوتین ، ئاگاداریەکی زۆر توندیان داوە بە تورک ، کە ئەگەر بچنە ناو باکوری سوریا و پەلاماری کانتۆنە کوردیەکان بدەن . ئەوی دەبێتە گۆرستانیان (( وتویەتی دەتوانن بچن بەڵام ناتوانن لێێ بێنەدە رەوە )) . دواتر دەگەرێم بۆ دەقی ئینزارەکە .
بە داخەوە هەرێم لەبەرامبەر ئەو کارەسات و دۆزە چارەنوسسازانەدا ، زۆر جار وەک نوستوو یان سەیرکەر ( متفرج) دیارە ، وەك کارەساتی داعش و ئەنفالی شەنگال .
جەماوەری کورد چاوەروانی ئەوەدەکات ، سەرۆکی هەرێم ، لەوە زیاتر دوانەکەوێت و نارەازیی دەربرێت و هۆشداری بدایە بە تورکیا . کوا هێڵە سورەکان کە بۆ ناوەوەی هەرێم ، لە هەمووگرفتێکی ناوخۆو ، یان بەرامبەر راووبٶچونی جیاواز وەك ئینزار بەکار دەهێنرێن .
بەرامبەر دوژمنان و داگیرکەران و نیازی دەستدرێژی ، پێویستە هێڵی سور هەبێت ، نەك فەرشی سوور
لەگەڵ رێزی براتن :
بەکرحسەین
ستۆکهۆڵم // 30-06-2015
کلیکی ئێرە بکە
بێشکچی
بهروار: 30/06/2015
691 جار خوێندراوهتهوه
|