ئێران دژی دەوڵەتی کوردییە
عەلی رەزا بیگدلی، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: " دەبێ تورکیا و ئێران هاوئاهەنگی یەکدی بن بۆ رێگەگرتن لە سەرهەڵدانی دەوڵەتی کوردی لە باکووری سووریا".

عەلی رەزا بیگدلی گوتیشی: "فراوانبوونی دەسەڵات و رووبەری ژێردەستی شەڕڤانانی پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) بە پاڵپشتی و هاوکاری هێزە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكان لە ناوچەکانی باکووری سووریا، پیلانێکە لە دژی دەوڵەتی تورکیا".

باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە هاوکات داوای لە هەموو لایەنە کاریگەرەکان کرد لە ناوچەکە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی".  ئاماژەی بەوەشکرد کە "تورکیا و ئێران هاوڕان لەسەر پرەنسیپی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا".

ئەم لێدوانانەی باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لەکاتێکدایە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دوێنێ 27/6/2015 راگەیاند، کە تورکیا بە هیچ شێوەیەک و باجەکەی هەرچەند بێت رێگە بە سەرهەڵدانی دەوڵەتێکی کوردی نادات لە سەر سنووری باشووری خۆی لە سووریا.
ڕووداو
به‌روار:  29/06/2015
456   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   950
کۆی سه‌ردان:   29263177