له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌چه‌ك له‌دژی په‌كه‌كه یه‌كبگرن
عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده كه‌سایه‌تی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و سكرتێری پێشوی حیزبی دیموكرات له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت "هێزه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رنامه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه‌یان نییه".
ئا: ئاوێنه
ئاوێنه: شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا، روداوێكی رێكه‌وت بو یاخود پیلان بو؟
حه‌سه‌ن زاده: ئاسان نییه تۆمه‌ت بخه‌ینه پاڵ كه‌س‌و له‌خه‌سڵه‌تی منیش‌دا ئه‌و تۆمه‌ته ببه‌خشمه‌وه، چونكه پیاو ناتوانێت له‌سه‌ر گومان قسه بكات، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ شتێكی ره‌وایه كه هێزێكی كوردی رۆژهه‌ڵات بیه‌وێت چالاكی هه‌بێت له‌ناوخۆی وڵات‌دا، بیه‌وێت به‌و سنورانه‌دا بڕوات، كه براده‌رانی په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاوا توند‌و زبر پێشیان پێگرتون، ئه‌وه حه‌قی مه‌شروعی ره‌وای ئه‌وان نییه.
ئاوێنه: باشه بڕیارێك هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه؟
حه‌سه‌ن زاده: ئیراده‌یه‌كی به‌وجۆره نییه، ئێمه كه بمانه‌وێت له‌ناوخۆدا چالاكیمان هه‌بێت، به‌ناچاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه‌وه ده‌بێت چه‌كیان پێبێت، چونكه جاروبار توشی تێكهه‌ڵچونی چه‌كداری ده‌بن، ئه‌گینا هێزه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رنامه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه‌یان نییه، نه به‌ته‌نها نه به‌یه‌كه‌وه.
ئاوێنه: رۆڵی یه‌كێتی‌و پارتی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا چۆن ده‌نرخێنن؟
حه‌سه‌ن زاده: هه‌وڵێكی ناوبژیوانییان ده‌ستپێكردوه، به‌ڵام سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش زۆر ئومێده‌وار نیم بگه‌نه ئه‌نجامێك كه هه‌ردو لایه‌ن رازی بكات، چونكه وا تێده‌گه‌م هه‌ڵوێستی براده‌رانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه كه رێگه‌ی ئه‌وه نادات كه‌سی تر له‌وێ بونی هه‌بێت.
ئاوێنه: ئایا ئه‌مه مه‌ترسی شه‌ڕی زیاتری لێناكرێت؟
حه‌سه‌ن زاده: نیگه‌رانی هه‌یه، هیوادارم به‌هه‌موان نه‌یهێڵین، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ كه گوێم له‌وه بو باس له‌وه ده‌كرا هێزه‌كانی كوردی رۆژهه‌ڵات ده‌بێت هه‌ڵوێستیان بكه‌ن به‌یه‌ك له‌باری سیاسی‌و عه‌سكه‌رییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌په‌كه‌كه، وتم 20 ساڵه له‌دژی كۆماری ئیسلامی نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و جێیه‌ی به‌قسه هاوده‌نگ بین، یاره‌بی قه‌ت رونه‌دات كه ئێمه له‌دژی هێزێكی كوردی به‌هه‌ر ئه‌ندازه كه لێشی ناڕازی بین، به‌چه‌ك هاوده‌نگ بین. ئه‌وه كۆمه‌ك به‌چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ناكات، به‌ڵكو كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه، كه شتێكی وا روده‌دات ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ئاگره‌كه بكوژێنینه‌وه، چونكه له‌ئاكامدا ده‌بێته شه‌ڕی كوردی باكورو كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بمانه‌وێت‌و نه‌شمانه‌وێت هێزی هه‌ره گه‌وره‌ی كورد په‌كه‌كه‌یه، خوا نه‌كات قه‌ت كوردی ئه‌و دوبه‌شه له‌به‌رامبه‌ر‌و دژی یه‌كتر بوه‌ستن.
ئاوێنه: به‌بڕوای ئێوه براوه‌و دۆڕاوه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه كێ بون، له‌كاتێكدا كه باس له‌وه ده‌كرێت ئێران‌و توركیا براوه‌ی سه‌ره‌كی بون كاتێك نه‌یاره‌كانیان به‌شه‌ڕێكی به‌وجۆره‌وه خه‌ریكن، حیزبی دیموكرات سودی ئه‌وه‌ی لێبینی كه ناوی بێته‌وه ناو ناوان‌و په‌كه‌كه‌ش ده‌ستی كراوه‌تر بێت له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران‌و پارتیش به‌كاریبهێنێت بۆ ناشیرین كردنی وێنه‌ی په‌كه‌كه؟
حه‌سه‌ن زاده: دیاره لایه‌نی جۆراوجۆر هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت سود له‌و روداوه وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌بڕوای من له‌شه‌ڕی كورد‌و كوردا، هه‌رگیز كورد براوه نییه، له‌هه‌مو شه‌ڕێكی براكوژیدا هه‌مو كورد به‌دۆڕاو دێنه‌ده‌ر‌و له‌وه‌دا هیچ گومانم نییه، به‌ڵام له‌وه دڵنیام ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان قازانج له‌م جۆره روداوانه ده‌كه‌ن‌و پێیانخۆشه شه‌ڕی وا روبدات. بێگومان حیزبی دیموكراتیش ئه‌وه‌ی نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌میدیاكاندا باس بكرێت، چونكه هه‌مو ئه‌و شتانه بای خوێنی شه‌هیدێك نییه، دیاره یه‌كێك له‌هونه‌ره‌كانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆر ئه‌هلی خۆ گونجاندنه، له‌گه‌ڵ هه‌موان ده‌توانێت مامه‌ڵه بكات، په‌كه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ر باش بون، زۆر كه‌م گرژی تێكه‌وتوه، ئێستاش هه‌ر باشه.
ئاوێنە
به‌روار: 29/05/2015
425 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|