"وه‌زیری جه‌نگی داعش كوژرا"
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند كه له هێرشێكی ئاسمانی‌دا وه‌زیری جه‌نگی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراوه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له خۆرئاوای قهزادی دوجێلی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا 17 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له هێرشی ئاسمانی سه‌ركه‌وتوودا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وه‌زیری جه‌نگی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق راشیگه‌یاند كه وه‌زیره‌كه‌ی داعش له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حسێندا ئه‌فسه‌ر بووه به پله‌ی لیوا.
خەندان
بهروار: 26/05/2015
799 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|