تایمز؛ كلیلی داهاتووی توركیا به ده‌ستی هه‌ده‌په‌یه
ڕۆژنامه‌ی (تایمز) ی به‌ریتانی بلاَوی كرده‌وه, ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیادا بێته ئه‌ندازیاری شكستی حكومه‌تی ئاكه‌په. ڕۆژنامه‌ی (تایمز) ی به‌ریتانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له وتارێكدا باسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیای كردوه به ناونیشانی, پارتێكی كوردی كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م ئامانجی به‌هێزبوونی ئه‌ردۆغان. له‌وتاره‌كه‌دا هاتوه, هه‌ده‌په له پارتێكی كوردییه‌وه بوه به پارتێكی لیبرالیی كوردی و توركی و، ئێستا كلیلی داهاتووی توركیا به ده‌ستی هه‌ده‌په‌وه‌یه. هه‌ر له‌و وتاره‌ی ڕۆژنامه‌ی تایمزدا هاتوه, ئه‌گه‌ر هه‌یه, هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیادا ببێته ئه‌ندازیاری شكستی حكومه‌تی ئاكه‌په و به‌دوور نازانرێت, بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ساڵی 2002 ـه‌وه حكومه‌تی هاوپه‌یمانی له توركیا پێكبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێشبینیی هاوپه‌یمانیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌ی كردوه. تایمز ئاماژه‌ی به لێدوانی ده‌نگیر میر محه‌مه‌د فورات, یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئاكه‌په و كاندیدی ئێستای هه‌ده‌په بۆ پارله‌مان كردوه, كه ده‌ڵێت, زۆرینه‌ی كوردانی توركیا له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتی هه‌وڵی داگیركردنی كۆبانێ له‌لایه‌ن داعشه‌وه تووڕه بوون, كه وتبووی، پێشبینیی كه‌وتنی كۆبانێ ده‌كات له به‌رده‌م هێرشی داعش و ده‌ڵێت, ئێستا به‌شێكی زۆری كوردانی موحافزكار له به‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان بڕیاری پشتیوانیكردنی هه‌ده‌په‌یان داوه, كه پێشتر ده‌نگیان به ئاكه‌په دابوو .
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 26/05/2015
584 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|