قه‌یرانی دارایی و کێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له سیمینارێکدا له یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌ندا
قه‌یرانی دارایی و کێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان
له سیمینارێکدا
له یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌ندا
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 23-05-2015 یانه‌ى کوردى "میدیــــا" له هۆڵه‌ندا، له هۆڵی یانه له شاری ئه‌مستردام، به ده‌ستپێشکه‌ری سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین لێپرسراوی ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به‌ناوه‌ندی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی.ن.ک) و هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (دکتۆر عیزه‌ت سابیر ئیسماعیل) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، و سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری وه‌به‌رهێنان له سه‌ردانێکیدا بۆ هۆڵه‌ندا، توانرا سیمینارێک ده‌رباره‌ی (قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی نه‌وته‌وه) ساز بکرێت بۆ ده‌سته‌بژێرێک له شاره‌زایان و ڕۆشنبیرانی کوردی نیشته‌جێی هۆڵه‌ندا، که هه‌میشه له خه‌می پرسه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌کاند بوون.
سه‌ره‌تای د سیمیناره‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان، له لایه‌ن مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر لێپرسراوی یانه‌ی کوردی "میدیــــا"ه‌وه،به وته‌ی به‌خێرهاتنی دکتۆر عیزه‌ت ده‌ستی کرد و مه‌به‌ست کرۆکی دانیشتنه‌که‌ی ڕوونکرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا به‌ڕێزیان له میانی به‌شداری کردنی له (کۆنفرانسی هاوپه‌یمانی پێشکه‌وتنخواز بۆ پارته چه‌پ و سۆشیال دیموکراته‌کانی دنیا ڕۆژانی 22 و 23 ی مایسی 2015 له شاری ڕۆتردام، به‌شداریه‌کی چالاکی کردووه و باسێکی تێیدا پێشکه‌ش کردووه ده‌رباره‌ی (باشکردنی ژیانی کارگه‌ری ژن و پیاوی کورد) و له میانی باسه‌که‌یدا خۆڕاگری ژنانی کوردی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی خستۆته پێشچاو، "میدیـــا"ش به هه‌لیزانیووه ئه‌م سیمیناره‌ی بۆ کۆچبه‌رانی کورد بۆ ڕێکبخه‌ن و له‌م دانیشتنه‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگ ده‌رباره‌ی قه‌یرانی دارایی و کێشه‌ی پرسی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی له‌گه‌ڵدا باس بکه‌ین.
دکتۆر عیزه‌ت سابیر ئیسماعیل له ساڵی 1973 له گه‌ڕه‌کی چوارباخی شاری سلێمانی له خانه‌واده‌یه‌کی شۆڕشگێڕ و خۆبه‌ختکردوو له دایک بووه، خاوه‌نی برایه‌کی شه‌هیده له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ئازاری ساڵی 1991 دا.
بڕوانامه‌ی دکتۆرای هه‌یه له ڕشته‌ی کار‌گێڕی و ئابووریدا، ماوه‌ی 15 ساڵ مامۆستا بووه له زانکۆی سلێمانی، خاوه‌نی ده‌یان نوسین و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئابوور‌ی و چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی و ڕادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنییه.
توێژینه‌وه‌کی ئه‌مڕۆی له‌م سیمیناره‌دا، به داتاشۆ بابه‌تێکی زانستی ئابوور‌ی شیکاری بوو، ده‌رباره‌ی (قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی نه‌وته‌وه)، که تێیدا به داتا نه‌خشه و پلان و هه‌وڵه‌کانی خۆی ئه‌خسته ڕوو بۆ پشتگیری و پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که له بۆچوونه‌کانی به‌ڵگه‌ی ئاشکرای ئه‌خسته پێشچاو.
له میانه‌ی باسه‌که‌یدا دکتۆر عیزه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له دوای ساڵی 2004 ه‌وه،، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه له ڕووی ده‌ستووریه‌وه تا ئێستا به‌شێکین له عێراق، به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان له چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه، له 2014 ه‌وه، له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا تووشی قه‌یرانێکی ئابوور‌ی سه‌خت بووین به هۆی کێشه‌ی پرسی نه‌وته‌وه، بێگومان ئه‌م گرفته به ته‌نها ئۆباڵه‌که‌ی له ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نییه، به‌ڵکو حکومه‌تی عێراقێش به‌شێکی زۆری ئه‌م ئۆباڵه‌ی ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌بێت ددان به‌وه‌دا بنرێت کێشه و گرفتێکی قوڵ له نێواندا هه‌یه..؟1 ته‌نانه‌ت حکومه‌تی عێراقی داوای 25 ملیار دۆلاری ساڵی 2012 و 2013 له هه‌رێمی کوردستان ئه‌کات، که بودجه‌ی ناردووه و هه‌رێمی کوردستان نه‌وتیشی هه‌نارده کردووه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌ڕێزیان چووه ناوکرۆکی باسه‌که‌یه‌وه، که چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی گرنگدا بۆچوونه‌کانی خۆی شیئه‌کردووه و ڕێگه چاره‌شی ئه‌خسته‌پێچاو.
له لایه‌ن ئاماده‌بووانیشه‌وه، گه‌لێک پرسیار و بۆچوونی گرنگ خرایه سه‌ر سیمیناره‌که: هه‌ندێ له‌و پرسیارانه بریتی بوون له:
پ: ئێوه وه‌ک لیژنه‌ی دارایی و ئابوری وه‌به‌رهێنان، له هه‌موو فراکسیۆنه جیاوازه‌کان پێک هاتوون، ئایا له کوێدا یه‌کئه‌گرنه‌وه و له کوێدا به‌ریه‌ک ئه‌که‌ون له بیروه‌بۆچوونی جیاوازتاندا...؟
پ: ئایا ئێوه وه‌ک په‌رله‌مانتار هیچ نوێگه‌ریه‌کتان کردووه، له کاری په‌رله‌مانتاریدا، له کاتی ده‌ربڕینی بیروبۆجوونێکدا، که له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی گشتی حیزبه‌که‌تاندا نه‌یه‌ته‌وه، تا چه‌ند تووشی لێپێچینه‌وه ئه‌بن، ئایا توانیوتانه، به ئازادانه بۆچوونی خۆتان ده‌رببڕن...؟
پ: ئێوه وه‌ک په‌رله‌مانتار چ پڕۆژه و به‌رنامه‌یه‌کتان هه‌یه بۆ کۆچبه‌ران و کوردانی تاراوگه...؟
پ: داهاتووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێکخراوه‌کان به کوێ ئه‌گات، ئایا دواڕۆژی ئه‌و 4000 کارمه‌نده‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه چی به‌سه‌ر دێت.
پ: ئایا له ئه‌دای په‌رله‌مانتاری خۆتان و هاوکاره‌کانی دیکه‌تان ڕازین له ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا..؟
وه‌ڵامی ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری دیکه له نێوان ئاماده‌بووانه‌وه، ئاڕاسته‌ی دکتۆر عیزه‌ت کرانه‌وه، له ماوه‌ی سیمیناره‌که‌یدا، تیشکی ته‌واوی خستنه سه‌ر و به ڕاشکاوانه وه‌ڵامی دانه‌وه، که بووه جێگه‌ی سه‌رسامی و په‌سه‌ندی زۆربه‌ی ئاماده‌بووان.
له کۆتاییدا دوو دیاری له لایه‌ن شاخه‌وان سه‌عید لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن، کار‌گێڕی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه و سه‌ردار فه‌تاح کار‌گێڕی ناوه‌ندی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان، پێشکه‌ش به دکتۆر عیزه‌ت سابیر کرا و سوپاسیان کرد بۆ ئه‌و زانیاریه گرنگانه‌ی خستنیه ڕوو، تێکڕا به هیوایه‌کی گه‌شه‌وه هۆڵی سیمیناره‌که‌یان به‌جێ هێشتین.
به‌روار: 25/05/2015
1342 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|