گەریلا 7 پاسداری ئێرانیان کووشت

یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا چەكدارانی سوپای پاسداران لە نزیك مەریوان و جوانڕۆ پەلاماری هێزەكانی گەریلایان داوە و لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی هاتوونە ئارا، 7 پاسدار كوژراون و ژمارەیەكیش برینداربوون.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە) بە ئاماژەدان بەو ئاگربەستەی 4 ساڵە لە نێوان ئەوان و ئێراندایە، رایگەیاندووە، لەو چوارساڵەدا سوپای پاسداران چەندین جار بڕگەكانی ئاگربەستی پێشێلكردووە و بەوەشەوە نەوەستاوە جیا لە پەلاماری سەربازی و لەسێدارەدانی تێكۆشەرانی كورد، پەرەی لە كاری لەشفرۆشی و بڵاوكردنەوەی مادە هۆشبەرەكان داوە لە نێوان گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

یەرەكە، باسی لەوەكردووە لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران لە ناوچەكانی مەریوان و جوانڕۆ بۆسەیان بۆ گەریلاكانیان داناوە بەهۆیەوە 7 پاسدار كە یەكێكیان كوردە، كوژراون و چەندین كەسی تریشیان لێبرینداربوون.

یەرەكە كە بە باڵی سەربازی كۆمەڵگای دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) ناسراوە، شەهید بوونی دووگەریلاشی راگەیاندووە و باسی لەوەكردووە، كە پەیوەندیان لەگەڵ دوو گەریلایان پچڕاوە.
نەوا
وێنەکە  لە ئەرشیفەوە  وەرگیراوە کەتەرمی پاسدارن لە پاوە لەشەڕی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات  کوژراون
مالمۆکورد
به‌روار:  25/05/2015
844   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   714
کۆی سه‌ردان:   29260003