لە دیوانی براکووژی
عەبدوڵا پەشێو
ئەمڕۆ ڕۆژی شێعر نیە
بۆیە من بۆتان دێمە گۆ
بە زمانێکی یەکجار سادە
پێتان دەڵێم
ئەوەی کورد بێ و کورد بکووژێ
زۆڵە
تەرەسە
گەوادە
…
تێناگەم!
تێناگەم، گەر تفەنگێک، هەزار گوللەی تێدابێ
ڕوو لە کوردێکەوە کرابێ
چۆن دڵی دێ بیپێکێ
با ئاگریش درابێ!
…
پێشمەرگە پێشمەرگە بێت
لەپێناو سەردارێکی گەواد و ژن بێ دەرپێ
ڕوو لە سەنگەری برای
چۆن چەک دەخاتە سەر پێ؟
دەستت بڕزێ
چاوت کوێر بێ
ڕێگەی ڕاستت
کێوی قافی پڕ هەڵدێر بێ
هەی کرم لە گۆشتت بدا
شێرپەنجە بە خوینت فێر بێ
تۆ دەزانی ئەوەی کوشتت چ بوو؟ کێ بوو؟
پشت و پەنا و تیشووی ڕێ بوو!
…
باشوور، نۆبەرەی مێژوو
پیرەداری سنەوبەرە
شەققەمشار بەدەستەکان
لەناوقەدڕا دەیبڕنەوە
یەک لەو بەرە، یەل لەم بەرە
…
لە غەیبەوە هاتوومە
پێتان بڵێم
ئەم وڵاتە، قەت بێ خرمە خرمی تاڵ و زرمە زرمی پۆستاڵ نابێ
تاکوو ئێوە ئەو پردە بن
هەر دیل بوون و هەر دیل دەبن
تا چەرچی و دز، سەرکردە بن
…
شهو له خهوما
ئارامگهی حاجی دیتهوه
چۆکم دادا،سوژدهم برد بۆی
گوتم ” حاجی ، پهرێشانین ! ”
سهری کز کرد
دهستی دانا سهر دڵی خۆی
گوتی ” مهرد به ، زیندووم کهوه ! ”
گوتم ” گهورهم
من عیسا نیم
چۆن زیندووت کهمهوه ، بێژه ؟ ”
گوتی ” لێره دهرم بێنه
دووبهرهکی
له شوێنهکهی من بنێژه !
…
ئەوەی دەیبینن چما تازەیە؟
کاتژمێرێکە
سی ساڵی خشتە قوورمیش کراوە
بێکەڵکە سەدجار پێش و پاش خرێ
چرکە چرکەکەی
لەعنەت ژمێرە
ناوەستێ مەگەر، ورد و خاش کرێ
بهروار: 24/05/2015
1199 جار خوێندراوهتهوه
|