پەیامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كێشه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌ و حزبی دیموکرات

      بەوپەڕی داخ و سەرسووڕمانەوە هەواڵی گرژی و پێكدادانی نیوان (پارتی كرێكارانی كوردستان وحزبی دیموكراتی كوردستان ـ ئێران)مان پێدەگات.

      بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە هۆشداریی توند دەدەینە لایەنە كوردستانییەكان، لە پەنابردن و بەكارهێنانی چەك لە یەكلاییكردنەوەی كێشە سیاسییەكانیان. لە كاتێكدا گەلی كوردستان ڕووبەڕووی مەترسیی تیرۆر و گرژیی ناوچەیی دەبێتەوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە سەروبەندی گۆڕانكاریی گەورەدایە، نەوەكانی یەك نەتەوە دەست بدەنە چەك دژی یەكتری بە تاوانێكی نەتەوەیی ئەژمار دەكرێت، ئەمجۆرە دووبەرەكییانە هەڵدانەوەی تاریكترین لاپەڕەكانی مێژووی كوردستانە و گەلی كوردستان دووبارەبوونەوەی قبوڵ ناكات .

هەر ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی توندی ئەم ڕووداوانە كرا. 
   
لە كۆتاییدا چاوەڕوانی هیچ شتێكی دیكە لەم دوو لایەنە كوردستانییە ناكۆكە ناكەین جگە لە ڕاگرتنی دەستبەجێی گرژییەكان و ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر كێشەكانیان.

 لێرەشەوە بانگهێشتی سەرۆكایەتیی هەردوو حیزب دەكەین كە بێنە پەرلەمانی كوردستان و لە ژێر چەتری نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان بە گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن.


سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
24/ئایاری/2015
هەولێر
به‌روار:  24/05/2015
482   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   579
کۆی سه‌ردان:   29237769