بەیاننامە پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە شەری نێوان حدکا وپەکەکە.
مالمۆکورد
مخابن هەواڵی دل تەزین و جەرگ بڕی شەری نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستانمان پێگەیش، لە کات وساتێکدا کە گەلی کورد  و هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان  لەیەک سەنگەردا دژی تێرۆریستانی داعش شەر دەکەن و گەلەکەمان  لەهەموو کات زیاتر  پیویستی بە یەکرێزی لایەنەکانە سیاسیەکانی کوردستان هەیە، سەد مخابن  ئەمرۆکە هەوالی شەری براکوژی ناخی هەموو گەلی کوردی هەژاند، کە بەداخەوە شەهیدی وبرینداریشی لێکەوتەوە،  ئیمە وەک پارتی لیبرالی دیمۆکراتی کوردستان هەولوێستی خۆمان بۆ لایەنە سیاسیەکان کوردستان و رایگشتی بە شێوەی خوارەوە رادەگەیەنین،
سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی ئەم شەرە نەخۆازراوە و حزبی دیموکراتی کوردستان هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری کورد وکوردستان دەکەین.
 ئێدانەی شەری براکوژی دەکەین هەر لایەنێک لە ژێر هەر ناوێک و هەر بیانویەکە کە ببێتە هوی هەڵگرسانی شەری براکوژی.
داوا لە هەردوو لایەنی (حدکا وپەکەکە) دەکەین بەهوشیاریەوە مامەڵە لەگەل بارودۆخەکە بکەن، کاربۆ کۆتای هێنان بەو ئالوزیانە بکەن لە رێگای دیالوگۆ وگفتوگۆوە.
داوای لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین کە کۆمیتەیەکی نیشتمانی پێک بێنن بۆ ئاشکرا کردنی راستیەکانی ئەم رووداوە  بۆ رایگشتی وئارام کردنەوە شەقامی کوردی .
داو لە لایەنەکان رۆژهەلاتی کۆردستان دەکەین کار بۆ پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی رۆژ‌هەڵات بکەن.
داواکارین لایەنەکانی سیاسیەکانی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لایەنێکی سیاسی هەژموونی خۆی نەسەپێنێت بە سەر هەر پارچەیەکی دیکەی کوردستاندا.
 
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان
٢٠١٥/٥/٢٥
بەرامبەربە ٢٧١٥/٣/٤کوردی
به‌روار:  24/05/2015
1479   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   650
کۆی سه‌ردان:   29261956