کەریم شارەزا کۆچى دوایکرد
مێژوونووس و نووسه‌رى شارى كۆیه و كوردستان كه‌ریم شاره‌زا كۆچی دوایكرد.
شه‌وى ڕابردوو له شارى هه‌ولێر كه‌سایه‌تى ناسراوى شارى كۆیه كه‌ریم شاره‌زا له نزیك كاتژمێر ١٢ شه‌و كۆچى دوایكرد، بڕیاره له شارى كۆیه به خاك بسپێردرێت.
کەریم شارەزا، یه‌كێك بووه له ڕه‌خنه‌گركانى نێو ئه‌ده‌بیانى كوردى و براى شاعیرى ناسراوى كورد ئه‌حمه‌د دڵزاره، زیاتر له نیو سه‌ده‌يه خزمه‌تى ئه‌ده‌بیاتى كوردى ده‌كات.
كه‌ریم شاره‌زا خاوه‌نى زیاتر له ١٥ كتێبى چاپكراوه جگه له بوونى چه‌ندین به‌رهه‌مى تر‌ى ده‌ستنووس ، خاوه‌نى سروودى ( نه‌ورۆزه مه‌ستم به‌نه‌غمه‌ی بولبل، مه‌ستم به‌عه‌تری بنه‌وشه‌و سومبول ).
كه‌ریم شاره‌زا له ساڵى ١٩٢٨ له شارى كۆیه له‌دایك بووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌مى ساڵى ١٩٥٢ له گۆڤارى هه‌ولێر بڵاو كراوه‌ته‌وه، یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانى لقی هه‌ولێری یه‌كێتـی نووسه‌رانی كورد، له گرنگرترین به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانى بریتین له (ئازار و ژیان، گفتوگۆیەكی ئەدەبی، ئەفسانە لە شیعری كوردی و ڕێگەی دوور) .
كۆی بەرهەمەکانی مامۆستا (كەریم شارەزا) دەگاتە ١٧ كتێبی چاپ كرا و، جگە لە ١٤ كتێبی دەستنووس و بەشداری لە زۆربەی كتێبەكانی خوێندن، هەروەها لەبواری كاری ڕۆژنامەنووسیش ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، لەوانەیش گۆڤاری "هەولێر" و ڕۆشنبیر و نووسەری نوێ.
لە گرنگترین كتێبەكانی:
١- ئازار و ژیان.
٢- كۆیە و شاعیرانی
٣- ڕێگەی دوور
٤- گفتوگۆیەكی ئەدەبی
٥- ئەسیری شاعیر
٦- پەندی پێشینان
٧- لە بارەی گیوی موكریانی
٨- سێوەی هونەرمەند
٩- پەندی بەراوردكاری
١٠- چەپكێك لە شیعرەكانی سامی عەوداڵ
١١- زاڵی زمانی یەگرتوو
١٢- دیوانی حاجی قادری كۆیی
١٣- ناودارانی جیهان
١٤- ئەفسانە لە شیعری كوردی
١٥- كۆیە لە ڕەوتی شارستانیەت
١٦- مەلا ئەحمەدی مەقامبێژ
١٧- كۆیە و شاعیران (چاپی دووه‌م)
نالیا
به‌روار: 23/05/2015
2242 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|