ئاسایشی پارتی ئێزیدیەكان ئەشكەنجە دەدات
ئەو ئێزدییانەی لە چیای شەنگالەوە بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستیی ژیانیان دەچنە گوندەكان، لە گەڕانەوەیاندا لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە ئاستەنگیان بۆ دروست دەكرێت و ڕێگایان لێ دەگیرێت. شایەتحاڵێك ئێوارەی دوێنی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، كە ئاسایشی زاخۆ ڕێگا نادات ئەو ئێزدیانەی چووبوون لە گوندەكانی خۆیان لە شەنگال، كە لەژێر دەستی چەتەكانی داعشدا نین، پێداویستی ژیانیان بهێنن، بگەڕینەوە بۆ ناو كەمپەكە. هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند، كە هێزەكانی ئاسایشی پارتی ئەو خەلًكە لەبەر گەرمادا رادەگرن و وتی: پێشتر ئێمە چووین لە گوندەكانمان لە شەنگال، كە لەژێر دەستی چەتەكانی داعشدا نین، كەلوپەلەكانمان بهێنین، بەڵام ئاسایشی زاخۆ ئێمەی لەو گەرمایەدا ڕاگرتووە و بێ هیچ هۆكارێك نایەڵن بگەڕێینەوە بۆ ناو كەمپەكە. ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی خستە روو لەناویاندا بە سەدان پیر، ژن و منداڵ لەو گەرمایەدا راوەستێنراون و ئەشكەنجە دەدرێن، وتی: ئێمە چاوەڕێی كردنەوەی ڕێگاكەین. نزیكەی ٣٠٠ ئۆتۆمبیل كە كەلوپەلەكانمانیان باركردووە، راوەستێنراون و تا بیانپشكنن. جێی ئاماژەیە لەبەرامبەر هەڵسوكەوتی ئاسایشدا، ئێزدییەكان ناڕەزایەتییان نیشان داوە. - 
ڕۆژنیوز
به‌روار:  23/05/2015
471   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   76
کۆی سه‌ردان:   29286135