"له ساڵێكدا 35 جار سه‌فه‌ری ئه‌وروپای كردووه"
به‌هۆی زۆری گهشتكردنیهوه، یاریده‌ری پارێزگاری كه‌ربه‌لا، سێ جار پاسپۆرته‌كه‌ی نوێ كردووه‌ته‌وه و ته‌نیا له ساڵی (2014)شدا سه‌ردانی (40) وڵاتی كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندووه، "محمه‌د عریان" یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ربه‌لا بۆ كاروباری گه‌شپێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، پێش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی سێ جار پاسپۆرته‌كه‌ی نوێكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ته‌نیا له ساڵی (2014)دا ئه‌و به‌رپرسه 40 جار به‌ئیفاد بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق رۆیشتووه و "35" ئیفادی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بووه.
گه‌شتكردنی ئه‌و به‌رپرسه له‌كاتێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی و ئیداره‌ی پارێزگای "كه‌ربه‌لا" پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه خه‌رجییه‌كان كهمكردبووه و ماوه‌ی چوار مانگیش ده‌بێت به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌و پارێزگایه‌دا خه‌رج نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: سكای پرێس
خ.غ
بهروار: 23/05/2015
519 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|