سوپاس و پێ‌زانین له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو )سه‌میر که‌ریم یونس(ه‌وه
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کاک سه‌میر که‌ریم یونس)ی برامانه‌وه، به‌ناوی خۆم خوشک و براکانی دیکه‌م و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌که‌مانه‌وه، سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و دۆست و که‌س و هاوڕێ و براو خوشکه به‌ڕێزانه‌مان ئه‌که‌ین، که له مه‌راسیمی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو له وڵات و له هۆڵه‌نده ئاماده‌بوون، یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هاوبه‌شی خه‌میان کردین و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه، به‌ڕێزه‌وه له کۆست و غوربه‌تی دڵیان که‌مکرینه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و نوێنه‌رانی پارته کوردستانی و رێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵه‌نده ئه‌که‌ین، که به ده‌نگمانه‌وه هاتن.
ده‌خوازین له یه‌زدانی گه‌وره ناخۆشی نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایه‌کیان و مردووی هه‌موو لایه‌ك به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
دووباره سوپاس ڕێزی بێپایانمان قبووڵ بفه‌رموون.
ئازاد که‌ریم یونس
له جیاتى خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو
Nieuwvennp - هۆڵه‌نده
21-05-2015
به‌روار: 21/05/2015
503 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|