عەشرەت هاوارە.

عەشرەت هاوارە عەشرەت هاوارە
هەی دادو بێداد لەدەست ئەمانە

میللەتیان فرۆشت بۆ پول و پارە
کوردستان یەکەو خاوەنی هەزار

لە سایەی سەری دەسەڵاتداران
ژیان لەناویا بووە بەزەهری مار

فرکان فرکانە لەناو بەرپرسان
بۆ چەند ساڵی تر گەر ئاوا بڕوات

میللەت هەرهەمووی ئەمرێت لە برسان
پیاوەتی و مێژوو هەمووی کۆڵەوار

ئەوەی چەند ساڵە بۆ کورد تێکۆشا
ئێستا زۆرینەی بێنازو هەژار

بەرپرس دەڕاسە و میللەت دەغڵودان
بە ئارەزوی دڵ ئەیدرونەوە

باکیشیان نیە بە هیچ کەسێکمان
باوک بەرپرس و کوڕیان بازرگان

نەوتی وڵاتیان هەموو ئاودیو کرد
داهاتەکەشی ئەدزن بۆ خۆیان

پارەو کۆمپانیا چاوی سور کردون
بە بێ جیاوازی ئەمبەراو ئەوبەر
چاک و خراپی لە خشتە بردون
ئارام قزلەری
به‌روار:  21/05/2015
484   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   689
کۆی سه‌ردان:   29256996