تیرۆركردنی ده‌میرتاش له‌ئارادایه
ناسنامه‌ی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ده‌په له شاری مێرسین و ئه‌ده‌نه له توركیا ئاشكرا ده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ش ده‌ڵێت، ده‌میرتاش له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه، ده‌رباره‌ی هه‌بوونی هه‌وڵێك بۆ تیرۆركردنی، ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند، ناسنامه‌ی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی گه‌لاَن هه‌ده‌په، له ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌دا، له هه‌ردوو شاری مێرسین و ئه‌ده‌نه‌ی توركیا ئاشكرا بوه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن بۆ گرتنی ئه‌و كه‌سه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتوه: ئه‌و كه‌سه ئه‌ندامی ڕێكخراوێكی چه‌پگه‌ری نایاساییه له توركیا و پێشتریش ساڵی 2007 به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له‌و ڕێكخراوه‌دا گیراوه.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا له شاری سینۆپی توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی به تۆمه‌تی هێرشكردن بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ده‌په ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بووه، تیرۆریستێكی سه‌ر به پارتی شۆڕشگێڕیی ڕزگاریی گه‌له.
له لایه‌كی تره‌وه، سڕری سوره‌یا ئۆنده‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، له لایه‌ن چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه وا هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌لاَحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئارادایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به شێوه‌یه‌كی جیدی و هۆشیارانه له كار و خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وامن.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 21/05/2015
679 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|