پارتی بەدیلی بۆ مەلا مستەفا هەبوبێت‌، چۆن كورد بەدیلی بۆ مەسعود بارزانی‌ نییە
ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان تەئكید دەكاتەوە نابێت مانەوەی بارزانی ڕوبدات‌‌ و دەبێت هەڵبژاردن بكرێت ‌و سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێردرێت

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی  بە هەفتە نامەی ئاوێنەی ڕایگەیاندوە"لەدژی‌ درێژكردنەوەی‌ ماوەی‌ سەرۆكایەتی‌ هەرێمە، ئەو لەگەڵ ئەوەدایە یاساكان جێبەجێ بكرێن ‌و  كاریان پێبكرێت، بەگوێرەی یاساش ڕێگە بەمانەوەی بارزانی نادرێت".

باسی لەوەشکردوە"ئەو باوەڕی‌ بەتیۆری‌ نەبونی‌ بەدیل نییە، ئەگەر پارتی لەڕابردودا بەدیلی بۆ سەركردەیەكی‌ گەورەی‌ وەك مەلا مستەفا هەبوبێت‌، چۆن كورد نا‌توانێت بەدیلی بۆ مەسعود بارزانی‌ هەبێت".

تەئكیدیشی كردوەتەوە"بەپێی‌ یاسای‌ سەرۆكایەتی‌ دەسەڵاتەكانی‌ سەرۆك زۆر زۆرن‌ و ئێستا بارزانی‌ تاكە بڕیاردەری‌ سیاسی‌ هەرێمە".
لڤین
به‌روار:  20/05/2015
448   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   942
کۆی سه‌ردان:   29264169