لە کەلار خۆپیشاندانە
خۆپیشاندانی كەسوكاری  ئەنفالكراوان لە كەلار دژی گواستنەوەی هاوژین حامد دادوەری پپێشووی دادگای كفرین بۆ پارێزگای دهۆك دەستی پێكرد و داوای بینینی دادوەری سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان - كەركووك دەكەن.

سەرچاوەیەك لەناو خۆپیشاندەرانەوە، بەنەوای راگەیاند: ئەمڕۆ 1 شەممە لەبەردەم سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان خۆپیشاندانی كەسوكاری ئەنفالكراوان دەستیپێكردووە.

بەپێی وتەی سەرچاوەكە: خۆپیشاندەران لە دژی بڕیاری گواستنەوەی (هاوژین حامد) دادوەری پپێشووی دادگای كفریین بۆ پارێزگای دهۆك و داوای بینینی دادوەری سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان – كەركوك دەكەن.

سەرچاوەكە، روونیشیكردەوە: خۆپیشاندەران هەڕەشە دەكەن ئەگەر گوێیان لێ‌ نەگیرێت هەڵوێستی دیكەیان دەبێت.
نەوا
به‌روار:  26/04/2015
423   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   846
کۆی سه‌ردان:   29252406