دوو کوردی مالمۆ کە هاوسەرن دکتۆرایان وەرگرت
حەفتەی ڕابردوو محەمەد میرزا و ڕوندوک ئەحمەد حەویز کە هاوسەری یەکن و کوردی باشووری سویدن و لە مالمۆ دەژین بوونە خاوەنی دکتۆرا لەبەشی نەشتەرگەری ، کۆلێژی پزیشکی ، لەزانکۆی لوند لە باشووری سوید.
دکتۆراکەی دکتۆر محەمەد لە پەنکریاس و دکتۆراکەی خێزانی ڕوندک خان لە هەوکردنی سییەکانە.
بەم بۆنیەوە دوێنێ هەیینی 2015.4.24 هەردووکیان ئاهەنگێکییان سازکرد لە ڕیستۆرانگی توانا لە مالمۆ . کە نانگهێشتی پرۆفیسۆرە سویدیەکانی زانکۆ و ژمارەیەک خوێندکاری هاورێ و هەندێ خێزانی کورد بوون.
ئاهەنگەکە پرۆفیسۆرەکانی زانکۆ بە زمانی ئینگلیزی و کوردی ووتەینا پێشکەشکرد و پارچەیەک سەماش بە مۆزیکەوە نمایشکرا.
سایتی مالمۆکوردیش کە بانگهێشتی ئاهەنگەکە کرابوو ویرای سوپاس و پێزانین. لە دڵەوە پیرۆزبایی لە دکتۆر موحەمەد و دکتۆرە ڕوندک دەکات و هیوای ئاییندەیەکی گەش وبەختەوەریان بۆ دەخوازێ.
دەتوانن هەندێ وێنەی ئاهەنگەکە لە پەیجی فەیسبووکی مالمۆکورد ببینن.
بهروار: 25/04/2015
2396 جار خوێندراوهتهوه
|