سوید پێشنیاری ڤیزای مرۆڤانه بۆ پەنابەران دەکا تا بگه‌نه ئه‌وروپا
بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر دیارده‌ی کۆچی نایاسایی و ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا هات، وڵاتانی ئه‌وروپا له شاری برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا کۆبوونه‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانی سوێدیش پێشنیار ده‌کات، ڤیزای مرۆڤانه بدرێت به په‌نابه‌ران.
ئه‌مڕۆ له برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی که له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا بوو به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 1000 په‌نابه‌ر له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، کۆبوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ستێفان لۆفڤین، سه‌رۆک وه‌زیرانی سوێد پێشنیاریکرد که ڤیزای مرۆڤانه بدرێته په‌نابه‌ران و به‌ڕێگای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا نه‌ک به‌ڕێگای نایاسایی و مه‌رگ.
ڤیزای مرۆڤانه‌ش ده‌ه‌بێت له باڵوێزی یه‌کێتی ئه‌وروپا داوا بکرێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا .
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی سوێد ئاماده‌ی وڵاته‌که‌ی نیشاندا بۆ ناردنی فڕۆکه و که‌شتی ڕزگارکه‌ر بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هاوکاری کردنی ئیتاڵیا‌و ماڵتا بۆ ڕزگارکردنی په‌نابه‌ران.
ڤیزای مرۆڤانه، تا ئێستا پێشنیاره و بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه هه‌ندێک له پارته‌کانی ناو وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپاش پشتگیری ده‌که‌ن .
ڕۆژنیوز
به‌روار: 23/04/2015
1190 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|