سزادانی دادوەری کفری بەگواستنەوەی بۆ ئامێدی ناپاکییه به گیانی قوربانییانی ئه‌نفال و نه‌ته‌وه‌که‌مان
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارین که حاکم هاوژین، دادوه‌ری کفری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی پار فه‌رمانی ده‌سگیرکردنی بۆ دوو کۆنه‌موسته‌شار ده‌کرد، که له‌و ئه‌نفالچییانه‌ن ناویان له لیستی تۆمه‌تباران ئه‌نفالدا له دادگای باڵای به‌غدا داواکراون.
به داخه‌وه له مانگی سێی ئه‌مساڵدا ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم سزای ناوبراویان دا، به گواستنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رێزی له کفرییه‌وه بۆ ئامێدی!
جێگه‌ی سه‌رنجه ده‌سته‌ڵاتی کوردی له باشوردا هه‌میشه و به‌تایبه‌ت سه‌روه‌ختی یاده‌وه‌ریی ساڵانه‌ی ئه‌نفاله‌کان فرمێسکی تیمساحانه بۆ قوربانییانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌رێژن. ده‌زگا و که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کانیشیان ده‌خه‌نه کار بۆ یادکردنه‌و‌ه‌یه‌کی روکه‌شانه و چه‌واشه‌کارانه. به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین له جه‌وهه‌ردا نه‌ک هه‌ر دڵسۆزی قوربانییانی تاوانه‌که و که‌سوکاریان نین، به‌ڵکو وه‌ک هه‌میشه له دوای راپه‌رینی ٩١ ه‌وه جگه له‌وه‌ی داڵده‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالیان داوه، به پله و پۆست و ئیمتیازات خه‌ڵاتیشیان ده‌که‌ن و موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خۆیان و پاسه‌وانه‌کانیان هه‌روه‌ها دیوه‌خانانه‌یان بۆ ده‌بڕنه‌وه!!
که‌سێکی وه‌ک حاکم هاوژین، که که‌سێکی دڵسۆز و بوێر و نیشتمانپه‌روه‌ره، ده‌بوا خه‌ڵات بکرێت و پاداشت بدرێته‌وه نه‌ک سزا بدرێت، ئه‌وه ئه‌نفالچییه‌کان و تۆمه‌تبارانی کۆمه‌ڵکوژی و گه‌لکوژییه‌کانی میلله‌ته‌که‌مانن ده‌بێت سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن. لە کوردستاندا گواستنەوەی دادوەر بە خواستی خۆیان دەبێ، یان ئەگەر ماوەی ساڵێک بێ دامەزرابێ، لەکاتێکدا ئەم دادوەرە ماوەی دوو سالە دامەزراوە و خاوەن بڕوا نامەی دکتۆرایە و ناوچەکەش پیوستی پێیەتی و بێ ئاگادری وخواستی خۆشی گوازراوه‌ته‌وە. بۆیه لامان وایه، هه‌ر که‌س یه‌ک گه‌ردیلله دڵسۆزی قوربانییانی ئه‌نفال بێت، ده‌بێت دژی ئه‌م بڕیارە سته‌مگه‌رایه بوه‌ستێته‌وه.
هەر بەم بۆنەشەوە دواکاریمان جەند بارە دەکەینەوە بۆ دەسەلاتدارانی حکومەتی هەرێم، کە پێویسته پابەندی بڕیاری دەسگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال بن، کە لە دادگای بالای تاوانەکانەوە لە هاوینی ساڵی 2010 لە بەغداد دەرچووە. نەک سزادانی ئەو دادوەرانەی کە بە ئەرکی پیشه‌یی و یاسایی و مرۆڤ دۆستانەی خۆیان هەستاون. سزادانی ئه‌و دادوه‌رانه جگه له‌وه‌ی دژ به هه‌موو پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و یاسا و رێسا زه‌مینی و ئاسمانییه‌کانه، هاوکات ناپاکییه‌کی گه‌وره‌شه به گیانی پاکی قوربانییانی ئه‌نفال و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر که‌سوکار و نه‌وه‌ی قوربانییه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گڵۆپی سه‌وزی ده‌سته‌ڵاتی کوردییه بۆ هه‌ر که‌سێک له پاڕچه‌کانی تری کوردستاندا ناپاکی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه و گه‌له‌که‌ی بکات!
ئێمه وه‌ک چاودێری کوردۆساید - چاک داوادەکەین، کە ڕیکخراوەکانی بواری جینۆساید و مافی مرۆڤ وە کەسوکاری قوربانیانی جینۆساید ناڕەزایەتی و فشارەکانیان بۆ سەر ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم زیاتر بکەن، تا له‌و بڕیاره سته‌مگه‌رانه‌یه پاشگەز بێتەوە. وە پشتیوانی خۆیان بۆ دادوەرانی بەڕیز دەرببڕن لەبەرامبەر جێ بەجێ کردنی یاسادا، هه‌روه‌ها دژی سزادانی ناڕه‌وا و نایاساییان بوه‌ستنه‌وه.
جاودێری کوردۆساید - چاک
23/4/2015
به‌روار: 23/04/2015
412 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|