ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە قاوەخانەی کلتوری پیرۆزکرا
ئه‌مڕۆ 22-4-2015 به‌بۆنه‌ی 117ـه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری کوردییه‌وه بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەوانان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، له قاوه‌خانه‌ی که‌لتوری له شاری سلێمانی، مەراسیمێک بۆ ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی سازکرا.
لەمەراسیمەکەدا لەسەر ناوی سەنتەری میترۆ رەحمان غەریب وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا ئاماژەی بە پێشێلکاریەکانی مافی ڕۆژنامەوانان لەم ساڵدا کرد.
غەریب ڕایگەیاند کە چوار مانگی ئەمساڵ بەبەراورد لەگەل ساڵی ڕابردوو لەسەدا ٩٠ پێشێل کردنی مافی ڕۆژنامەوانان کەمی کردوە و ئەوەش ئامارێکی دڵخۆشکەرە.
داواشی لە حکومەت و دامودەزگاکان کرد کە هاوکاری رۆژنامەوانان بکەن و بەپێدانی زانیاریەکانیانن شەفاف بن.
پاشان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم قسەی کرد و وتی: نابێت بیرمانبچێت که راگه‌یاندن چ ده‌ورێکیان بینی له شوڕشی گه‌له‌که‌مان، نابێت له‌بیرمان بچێت که چه‌ند پاڵپشت و هانده‌رێک بوو، قوه‌تێکی زیاتر بوو بۆ هێزه قاره‌مانه‌کانمان که له رۆژه ره‌شه‌کان شه‌ڕی دوژمنی میللـه‌تی خۆمانیان ده‌کرد.
وتیشی ، ده‌بێت هه‌موو پێکه‌وه به هاوکاری سه‌نته‌ری میترۆ و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر که له کوردستان کارده‌که‌ن هه‌وڵێکی جددی بدرێت بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، چونکه ئه‌مڕۆ راگه‌یاندن ده‌توانێت ده‌ورێکی زۆر کاریگه‌ر ببینێت ببێته ته‌واوکه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان حکومه‌ت و هاووڵاتی و ببێته ته‌واوکه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ره‌خنه‌ی هاووڵاتی بگاته حکومه‌ت هه‌م کار‌و چالاکی و به‌رنامه‌و پلان و ستراتیژییه‌کانی حکومه‌تیش به‌ئاشکرا بگاته ده‌ست هاووڵاتیان.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: ئێمه ئه‌مڕۆ له جه‌نگداین رۆڵی میدیاش لە روماڵکردنی ئه‌م جه‌نگه به‌قه‌ده‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه گرنگه.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 22/04/2015
478 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|