من ئاماده‌م ببمه سه‌رۆكی هه‌رێم
مه‌لا كامه‌ران، پێشنوێژ و وتار خوێن رایده‌گه‌یه‌نێت، له پێناوی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و ئه‌گه‌ر پارته‌كانی تر توانایان نیه كه‌سێك كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌و ئاماده‌یه ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم.
مه‌لا كامه‌ران، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك باس له‌وه ده‌كات كه ئاماده‌یه ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه.
ده‌قی پۆسته‌كه‌ی:
ته‌نها به‌ناوی خودا
من ئاماده‌م ببمه سه‌رۆكی هه‌رێم
وه‌ك ده‌ڵێن جه‌نابی كاك "مسعود" تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ته ساحه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و وتویه‌تی كه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌م وڵاته ده‌توانێت ببێته به‌دیلی من و ببێت به سه‌رۆكی هه‌رێم، جه‌نابیان ئه‌وه‌ی ته‌ئكید كردوه‌ته‌وه كه هه‌رگیز ئه‌وه‌ی نه‌وتووه كه به‌دیلی نیه، پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له پارتیه‌كان!، من خۆم زۆر سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌بێت به‌جدی و ئه‌مجاره ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سڵات له پۆسته‌شدا بكرێت و سه‌ڵاحیه‌ته‌كانیشی هه‌مواربكرێته‌وه‌و بكرێته سیسته‌می په‌رله‌مانی و سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵببژێردرێته‌وه، پاشان قسه‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر پارته‌كانی تر جورئه‌ت و پیاوی ئه‌وه‌یان نیه كه‌سێك كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته؟!، ئه‌وه من ئاماده‌م ببمه سه‌رۆكی هه‌رێم و فه‌رموون.
م ملا كامران علی
21/4/2015
خەندان
به‌روار: 21/04/2015
566 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|