بارزانی دەڵێ رازی نابم ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درێژ بكرێته‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابم ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیم درێژ بكرێته‌وه."
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابم ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیم درێژ بكرێته‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ش ئاراسته‌ی حزبه‌كان و په‌رله‌مان كراوه، دووساڵ پێش ئێَستاش به نامه داوام له په‌رله‌مان كردووه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش ده‌ڵێت " پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هیچ رووداوێك رێگری لێناكات و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه‌ش به دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن ده‌بێت نه‌ك به شه‌ڕ."
له باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵیشه‌وه ده‌ڵێت " ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربن ئێران به‌شدار نابێت له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا، پلانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له رێگه‌ی كۆمیته‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌ش نه‌دراوه، پێویستیش ناكات هێزی توركیا و ئێران به‌شداری كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن."
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، تائێستا وه‌ك پێویست چه‌ك نه‌دراوه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تا چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌یش له موسڵ بمێننه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، كوردیش قازانج ده‌كات له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا و بۆ لێدانی داعش‌یش هیچ مه‌رجێكیان نیه.
خەندان
به‌روار: 21/04/2015
648 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|