دڕنده‌یی بارقی ئه‌نفالچی
له‌م شیعره‌دا شاعیری كۆچكردوو شێركۆ بێكه‌س، باسی دڕنده‌یی لیوا روكن بارق حاجی حنته، فه‌رمانده‌ی لیوای (66)ی مغاویری سوپای عێراق له‌سه‌ر ده‌می سه‌دام حسێن؛ ده‌كات كه له‌كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی گه‌لی كوردا یه‌كێك له دڕنده‌ترین سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان بوو. هیچ كه‌سێك هێنده‌ی ئه‌نفالكراوه‌كانی نوگره‌سه‌لمان دڕنده‌یی (لیواء الركن بارق حاج حنطة) تێناگات، گه‌وره‌یی تاوانه‌كه پشكی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانی عێراقی له‌بیری خه‌ڵكی كوردستان بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك باسی ئه‌نفال ده‌كرێت، ناوه‌كانی (عه‌لی كیمیایی، وه‌فیق سامه‌ڕائی، نزار خه‌زره‌جی، سوڵتان هاشم، بارق حاجی حنتة...هتد) ده‌بێت له‌یاد نه‌كرێت. لیوا روكن بارق حاجی حنته، فه‌رمانده‌ی لیوای تایبه‌ت (قوه خاصة)ی سه‌ر به سوپای عێراق بوو كه ناسراوه به (لیوای 66)، ئه‌گه‌رچی به‌شداری له به‌شێكی زۆری جه‌نگی عێراق – ئێران كرد، به‌ڵام سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ئه‌نفال له كوردستان له‌لایه‌ن سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كه‌ی سوپای عێراقه‌وه ئه‌نجام درا، كه ئه‌ویش بارقه. ده‌قی شیعره‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س:
ڕۆژێکیان ڕۆژی حه‌شر،ئێواره
ڕۆژێکیان قیامه‌ت نه‌فخی سوور،ئێواره له‌پڕدا،ئێواره
هاتن و خۆیانکرد به زام و زریکه و ئاو ژان و
ناو ماڵ‌و ناو باخدا،خۆیان کرد به خه‌ون و خه‌یاڵدا ئێواره
"بارق"هات،
مردن هات به جلی عه‌سکه‌ری و
به تاج و نه‌جمه‌وه،
"بارق"هات.
غه‌زه‌ب هات
به خوده‌ی ئاسن و،ئاگرهات
به‌جووتێ چه‌کمه‌وه.
.. به‌ڵا هات خۆڵایی و سه‌حرا
هات به گڤه و لوره‌وه،
دۆڵپا هات پۆستاڵی پۆڵاڕێژ له‌پێداو
تاعوون هات عه‌گالی له‌سه‌رداو،
زمانی شینکیی خۆم پێش تیغی سه‌رملم ئه‌که‌وت و،
قه‌مسه‌ڵه‌ی خاڵ خاڵی دووکه‌ڵ و عاگولی له‌به‌ردا،
قاچی خۆم،قاچی خۆم،ئه‌چووه ناو بۆسه‌وه بۆ سه‌رم و
ده‌ستی خۆم،ده‌ستی خۆم،تابوتی چێ ئه‌کرد بۆ له‌شم و
په‌نجه‌ی خۆم،په‌نجه‌ی خۆم،ئاگری له‌شارای گیانی خۆم به‌رئه‌دا و
ڕه‌نگی خۆم سوتاوو ڕه‌نگی خۆم سوتێنه‌ر
ڕه‌نگی خۆم جامانه‌ی بۆ حه‌ربه ئه‌به‌ست و
ده‌نگی خۆم پێش هاوه‌ن ئه‌که‌وت و
چاوی خۆم،چاوی خۆم،چاوی خۆم
هه‌ناوم و کانیم و چرامی نیشانی عوجاج و لم ئه‌دا،
ئێواره له‌پڕدا ئێواره،بارق و کاسکێت و یاشێخ و جامانه و
پشتێنی گوڵ گوڵی و خه‌نجه‌ری ده‌بان و
دووربینی گه‌ردن و ده‌مانچه‌ی که‌له‌که و
شه‌ڕواڵ و دزداشه و شه‌جه‌ره‌ی سه‌یید و تێکه‌ڵه‌ی خه‌فیفه و
غه‌واره به‌جلی ده‌بابه و کڵاوی ڕاجیمه و چاویلکه‌ی قه‌مه‌وه
پێکه‌وه هاتن و خۆیان کرد به ماڵه سه‌وزه‌که‌ی ڕه‌حمانداو
به ژووره سپییه‌که‌ی قورئاندا و
له‌سیمای نوورانیی میحرابدا
له‌وێدا: گۆشاوگۆش
سوره‌تی "به‌قه‌ره‌ونیساو"و"مریه‌م و یوسفیان"،
وه‌ک مانگا زه‌رده‌که‌ی خانزادوو
یوسفی هه‌ڵه‌بجه و
مریه‌می بادینان سه‌ربڕی
! شێرکۆ بێکه‌س/ *ڕه‌نگدان* "بارق حاجی حنته": یه‌كێك له دڕنده‌ترین ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای عێراقی بوو، له شاڵاوه به‌دناوه‌که‌ی ئه‌نفالدا....
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 21/04/2015
1340 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|