مه‌راسیمی پرسه‌ی کۆچکردوو(فه‌تاح ئه‌مین مسته‌فا) لە ئەمستردام
مه‌راسیمی پرسه‌ی کۆچکردوو(فه‌تاح ئه‌مین مسته‌فا)
باوکی هاوکارمان (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین) له هۆڵی "میدیــــا"ی ئه‌مستردام
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 26-04-2015 کاتژمێر 13:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 16:00 ی عه‌سر
به ناوی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به‌شه‌کانی یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ه‌وه له هۆڵه‌ندا، وێرای پرسه و سه‌رخۆشیمان، بۆ برا و هاوکاری به‌ڕێزمان کاک (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین)، به‌داخه‌وه ڕای ئه‌گه‌یه‌نین ڕۆژی 06-04-2015، خوالێخۆش بوو (فه‌تاح ئه‌مین مسته‌فا)، باوکی به‌ڕێزیان له وڵات کۆچی دوایی کرد، وه‌ک ئاگادارین ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه، کاک سه‌ردار به هۆی نه‌خۆشکه‌وتن و کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبوویانهوه، گه‌ڕابۆوه وڵات و له هۆڵه‌نداوه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌کرد، پێی ڕاگه‌یاندین له‌وێ هه‌موو مه‌راسیمێکیان بۆ خوالێخۆش بوو ئه‌نجام داوه و به پێویستی نازانێ لێره پرسه‌که دووباره بکاته‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ی هۆڵه‌ندا، به باشی ئه‌زانین، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی کاک (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین) بۆ هۆڵه‌ندا، دانیشتنێک له شێوازی پێشوازی و به‌خێرهاتنه‌وه بۆ خۆیی و میوانه‌کانی سازبکه‌ین، وه‌ک وه‌فا و پێزانینێک بۆ کار‌و چالاکیه‌کانی ئه‌م هاوکاره ماندونهناسهمان و له هه‌مان کات و شوێندا مهرسیمێکی پرسه بۆ کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبوویان ڕێکبخه‌ین.
لێره‌وه جارێکی دیکه هاوخەمی دڵسۆزانه‌ی خۆمان و هاوکارانمان ڕائه‌گه‌یه‌نین و ئاڕاستەی به‌ڕێزیان و خوشک و براکانی و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان ئەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەم کۆچه دوا ناخۆشیی و کۆست بێت و ئارامی و سه‌بوورییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، مه‌راسیمه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 26-04-2015، کاتژمێر 13:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 16:00 ی عه‌سر لەم ناونیشانەی خوارەوە له شاری ئه‌مستردام به‌ڕێوه ئه‌چێت.
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌رخۆشیکردن له ڕێگای ڤایبه‌ر و ئیمایڵی کاک (سه‌ردار فه‌تاح)ه‌وه:
Mob & Viber: 06-84950807
[email protected]
لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
بهروار: 20/04/2015
881 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|