ئەنجامدەری تەقینەوەكەی عەنكاوە دەستگیركرا
دەقی ڕاگەیاندراوەكە 

ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە 
هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە لە دوای لێكۆلینەوەیەكی ورد و بەدواداچوونی هێزەكانی ئاسایش و هاوكاریی هاولاتییان، شەوی ڕابردوو توانرا ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكەی ڕۆژی ١٧/٤/٢٠١٥ی شارۆچكەی عەینكاوە دەستگیر بكرێت. 

ئەم كردارە تیرۆریستییە كە بوو بە هۆی شەهید بوونی دوو هاووڵاتیی باكوور و بریندار بوونی ژمارەیەك هاووڵاتیی دیكە، بە هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوەوە بووە كە لە نزیك كافێتێریایەك پارك كرا بوو بە هۆی كۆنترۆڵی لە دوورەوە تەقێندرابوو.
 
لێكۆلینەوە لە تیرۆریستی دەستگیركراو بەردەوامە و دوای ڕێكارە یاساییەكان هاووڵاتییانی خۆشەویستمان لە وردەكاریی زیاتری پەیوەست بەم كردارە تیرۆریستییە ئاگادار دەكەینەوە.
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان 
٢٠/٤/٢٠١٥

به‌روار:  20/04/2015
647   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   565
کۆی سه‌ردان:   29250323