مالمۆ یادی 27 ساڵەی ئەنفالی کردەوە
ئیمڕۆ یەکشەممە ڕەوەندی کوردی سکۆنە لە مالمۆ یادی 27 ساڵەی ئەنفالیان کردەوە.
یادەکە بە خولەکێ وەستان بۆ قوربانیانی ئەنفال دەستی پێکرد.
ڤیدیۆیەکی دۆکۆمێنتاری لەسەر ئەنفال پیشان درا و پاشان چەندین هۆنراوە خوێنرانەوە و چەند بیرەوەری یەکی زیندوو لە لایەن چەند شاهیدیکەوە گێرانەوە.
بەسروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب یادەکە کۆتایی هات.
ئامادە و پێکەشکردنی یادەکە لەلایەن گرووپی چالاکڤانانی کوردی مالمۆوە بوو.
یەکێ لەگەورەترین کۆڕەکانی مالمۆ بوو کە ژمارەیەکی زۆری کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان ئامادەبوون.
دەتوانن لە پەیجی فەیسبووک وتوویتەری مالمۆکورد وێنە و ڤیدیۆی یادەکە ببینن.
https://www.facebook.com/MalmoKurd
بهروار: 19/04/2015
642 جار خوێندراوهتهوه
|