بارزانى ١٠٠ بەدیلى هەیە
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە بەرنامەى تاوتوێى NRT دا ڕایگەیاند، ڕۆژى دوو شەممەى داهاتوو سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێمدا کۆدەبنەوە.
وتیشى، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە هەنووکەییەکانى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە دەکرێت، کە خۆیان لە پرسى دەستوور و سەرۆکایەتى هەرێم و سەردانەکەى بارزانى بۆ ئەمەریکا دەبیننەوە.
لەبارەى پرسى درێژکردنەوەى ویلایەتى بارزانیش عەلى باپیر ڕایگەیاند، خەڵک بیزاربووە لە حوکمى مەرکەزى و تاکە کەسى و باشتر وایە دەسەڵاتەکان دابەش بکرێن.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وتیشى "دەبوو مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەوە بکات کە خەڵک داواى دەکات و پێى باشە".
ئاماژەى بەوەشدا کە ئەم وڵاتە هى هەموو لایەکە و تەنها موڵکى پارتى و یەکێتى نییە بە تەنها.
عەلى باپیر باسى لەوەشکرد، نابێت ئەندامانى پارتى خەڵک بەوە ئیستیفزاز بکەن و بڵێن بارزانى بەدیلى نییە.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وتیشى "ئەوانەى دەڵێن بارزانى بەدیلى نییە هەڵەن، بارزانى ١٠٠ بەدیلى هەیە".
بەرنامەى تاوتوێ، بەرنامەى یەکى کەناڵى NRT و هەموو شەوێک کاتژمێر حەوت و پێنج خولەکى ئێوارە لەلایەن کارزان عوسمانەوە پێشکەش دەکرێت، لەسەر پرسە هەنوکەییەکانى کوردستان و دەرەوە تاوتوێ دەکات.
نالیا
بهروار: 18/04/2015
1057 جار خوێندراوهتهوه
|