دوو نووکتە لەسەر عیزەت دووری
ساڵی هەشتاکان لە بەغداد کابرایەک دەچێتە سەرەوە کە خەڵک وەستاوون و دەزانێ سەرەی هێلکەیە، کە سەرەی بەر دەکەوێ ، دەڵێن وێنەی سەرۆک سەدامە بە ١ دینار.
ئەویش دەڵێ ببوورن پارەم کەم هەڵگرتووە ، ئەوە ڕوبعێ و چوار وێنەی عیزەت دووریم بدەنێ.
نوکتەی دووەم
ساڵی هەشتاکان سینەماکانی ئێراق ناچار دەکران ، کورتەیە لە شەڕی قادسیە لێبدەن و زۆر جار سەدامی تیا دەردەکەوت.
جارێ عیزەت دووری دەچێ بۆ سینەما و کە سەدام پیشان دەدرێت، خەڵکەکە هەموو چەپڵە لێدەدەن.. عیزەت دووری دەچێ بۆ لای سەدام و بۆی دەگێڕێتەوە کە خەڵک ئەویان زۆر خۆش دەوێ.
سەدام خۆی دەیەوێ تاقی بکاتەوە و بەدزییەوە دەجێ بۆ سینەما .. کە خۆی لە شاشەوە دەردەکەوێ، خەڵکەکە هەموویان چەپڵە لێدەدەن.
کابراکەی تەنیشت سەدام بە سەدام دەڵێ چەپڵە لێدە دەنا ئەو ئینزباتە بە شەق دەتکوژێ
بهروار: 18/04/2015
3401 جار خوێندراوهتهوه
|