کوژرانی عیزەت دووری
رائد جبوری، پارێزگاری سەڵاحەدین، بڵاویكردەوە: عیزەت دووری جێگری دیكتاتۆری پێشووی سەدام حسێن كوژراوە.

رائد جبوری، ئاماژەی بەوەكردووە: هێزێكی ئەمنی توانیویانە (عیزەت ئیبراهیم دووری) بكوژن.

وتوشیەتی: دووری ( كە وێنەیەكیشی بڵاوكراوەتەوە) لە پرۆسەیەكی هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی حەمرین و لەنزیك كێڵگەكانی عەلاس كوژراوە.

لای خۆشیەوە، "هادی عامری" ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر، كە یەكێكە لە سەركردەكانی حەشدی شەعبیش، هەواڵەكەی پشتڕاست كردووەتەوەو وتوشیەتی: بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی كوشتنی ئەو سەركردەیەی بەعس، لە ئێستا پشكنین بۆ شوێن پەنجەی و DNA  دەكرێت.
نەوا
به‌روار:  17/04/2015
771   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   10
کۆی سه‌ردان:   29226885