ئێران مه‌شق به پێشمەرگەکانی سۆسیالیست ده‌کات
کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌که‌یه‌کی مه‌شق‌و راهێنان بۆ چه‌کدارانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌شاره‌زور ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر داواکاری حزبه‌که، به‌ئامانجی «فێربونی چۆنیه‌تی پاراستنی سکرتێری حزب»، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت ئاگادارنین.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا پێنج راهێنه‌ری سه‌ربازی ئێرانی یه‌که‌یه‌کی مه‌شق‌و راهێنانی سه‌ربازیان کردۆته‌وه له‌گوندى گوڵه‌خانه که‌ماڵى سکرتێرى سۆسیالیسى لێیه، تێیدا شێوازه‌کانی به‌رگری و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌هێرش‌و په‌لامار فێری چه‌کدارانى حزبه‌که ده‌که‌ن.
سه‌ڵاح عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی ده‌زگای پێشمه‌رگه‌ی سۆسیالیست، به‌هاوڵاتی وت «خوله‌که ماوه‌ی 15 رۆژی خایاند، تایبه‌ت بوو به‌فێربونی شۆفێری جه‌نگ، چونکه داعش له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه پشت به‌بۆمبی چێنراو ده‌به‌ستێت، بۆیه ئێمه‌ش بیرمان له‌وه‌کرده‌وه خولێک بکه‌ینه‌وه تا پێشمه‌رگه‌کانمان فێری چۆنیه‌تی خۆلادان له‌بۆمبی چێنراو ببن‌و بتوانن کاکه حه‌مه بپارێزن که‌هه‌میشه له‌به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدایه«.
وتیشى «پێنج راهێنه‌ری ئێرانی وانه‌کانیان وته‌وه‌و پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه سودی زۆریان لێبینیوه‌و ئێستاش له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕدا زانیاریه‌کان به‌شێوه‌ی کرداره‌کی په‌یڕه‌وده‌که‌ن».
هاوڵاتی ئه‌وه‌ی زانیوه که‌خوله‌که له‌سه‌ر خواست‌و داواکاری حزبی سۆسیالیست کراوه‌ته‌وه له‌ڕێی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و حزبه‌وه به‌ئێران.
سه‌ڵاح عه‌لی زانیاریه‌کانی پشتڕاستکرده‌وه‌و وتى «پێوستبوو ئه‌و خوله بکرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئێمه هه‌میشه له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕداین‌و پێویستمان به‌زانیاری سه‌ربازیی زیاتر هه‌یه«.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌هاوڵاتی وت «ئێمه ئاگاداری ئه‌و خوله نین‌و له‌ڕێی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئێمه‌وه نه‌بوه، براده‌رانی سۆسیالیستیش له‌وه ئاگاداریان نه‌کردوینه‌ته‌وه«.
وتیشی «من ده‌ڵێم هیچ بنکه‌یه‌کی مه‌شق نیه جگه له‌چوار بنکه، ئه‌وانیش معه‌سکه‌ر سه‌لام له‌سلێمانی، مه‌نیله له‌چه‌مچه‌ماڵ، بنکه‌یه‌کیش له‌دهۆک‌و دانه‌یه‌کیش له‌هه‌ولێر، ئیتر هیچ شتێکی تر نیه، تۆ ده‌توانیت به‌من بڵێیت درۆ ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر هه‌ر بنکه‌یه‌کی مه‌شقی تر هه‌بێت بۆ پێشمه‌رگه«.
سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن محەمه‌دی حاجی مه‌حموده‌وه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت، جگه له‌یه‌کێتی و پارتی تاکه حزبه که‌پاش روخانی سه‌دام حسێن له‌ساڵى 2003دا بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری ره‌تکرده‌وه.
هاوڵاتی
به‌روار: 17/04/2015
535 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|