رۆژنامه‌نووس سه‌باح ئه‌تروشی بۆ پرسەی کوڕەکەی ئازاد کرا
پارێزەرەکەی سەباح ئەتروشی ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند کە ماددە یاساییەکەی ئەتروشی لە تیرۆرەوە گۆڕاوە بۆ یاسای سزادانی عێراقی و بە کەفالەت ئازاد کراوە تا ڕۆژی دادگایی کردنەکەی.


ڕەخشان ڕەشید ئامێدی پارێزەری سەباح ئەتروشی بە NRT  ڕاگەیاند وەزارەتی پێشمەرگە پێی وتووین: "ئێمە هیچ سکاڵایەکمان لەسەر سەباح ئەتروشی نەکردووە، ئەگەر هەشبێت دەیکشێنینەوە".

پارێزەرەکەی ئەتروشی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "ماددە یاساییەکەی ئەتروشی گۆڕاوە لە ماددەی چواری تیرۆرەوە بۆ یاسای سزادانی عێراقی، ئەمەش ڕێگە دەدات بە سکاڵا لەسەر کراو بە کەفالەت ئازاد بکرێت هەتا ڕۆژی دادگاییەکەی".

دواى تێپەڕبوونى نزیکەى سێ مانگ بەسەر دەستگیرکردنیدا، ئیوارەى دوینێ سەباح ئەتروشى ڕۆژنامەنووس بە کەفالەت  ئازاد کرا.

ئازادکردنى سەباح ئەتروشى دواى ئەوە دێت ئێوارەى دوێنێ کوڕە چوار ساڵانەکەى لەنزیک ماڵى خۆیان کەوتووەتە بیرێکى ئاوەوە و خنکاوە.

لە ڕۆژى دووى شوباتى ئەمساڵدا بە تۆمەتى مەترسى بۆ سەر ئاسایشى نەتەوەیى و بە ماددەى چوارى تیرۆر سەباح ئەتروشى لەسەر ئەو وتانەى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا پیشکەشى کرد، لەلایەن ئاسایشى دهۆکەوە دەستگیر کرا، تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک سکاڵاى لەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسە تۆمار نەکردووە و کەیسەکەشى ڕەوانەى دادگا نەکراوە
نالیا
به‌روار:  16/04/2015
706   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   479
کۆی سه‌ردان:   29259624