سوپاس و پێ‌زانین له خانه‌وادەى خوالێخۆش بوو (فەتاحی حاجی ئەمین قەڵاچوغە)ه‌وه
به‌ناوی سەرجەم خانه‌واده و دایکمان و خوشک و براکانمەوە، سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاسته‌ی هەموو ئەو خوشک و برا بەڕێزانە ئەکەین، کە بە دڵنەوایی و بەسەرکردنەوەکانیان، چ لە کاتی نەخۆشخانە لە شاری هەولێر و سلێمانی و لە مه‌رسیمی ناشتن و پرسەی باوکی کۆچکردوومان خوالێخۆش بوو (فەتاح ئەمین مستەفا)، بەشداری و هاوبه‌شی خه‌متان کردین، یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل بەسەریان کردوینەتەوە، بە لای ئێمەوە ئەرک و ماندوبوونێکی زۆریان کێشاوە و رێز و خۆشەویستییان لێ ناوین و له خه‌م و حەسرەتی دڵمانیان که‌مکردۆته‌وه، گەلیک سوپاسیان ئەکەین که به ده‌نگمانه‌وه هاتوون، ئارامی و سەبوری زۆریان پێ بەخشووین، له یه‌زدانی گه‌وره ئەخوازین هەرگیز ناخۆشی ژیان و کۆستی وا گەورە نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایەکیان و مردووی هه‌مووان، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات .
خوا هەموو لایەک بۆ هاوڕێیەتی و کەسایەتی و خۆشەویستی زیاتر بهێڵێت، لەشساخ و تەمەندرێژ بن.
لەگەڵ ڕێزماندا.
دووباره سوپاس ڕێزی بێپایانمان قبووڵ بفه‌رموون.
له جیاتى خانه‌واده‌ى خوالێخۆش بوو
(فەتاحی حاجی ئەمین قەڵاچوغە)
بەهیە حاجی فەقێ سڵێمان
سارا و سازگار
سامان و سۆران و سالار و
سەردار فەتاح ئەمین
10-04-2015
به‌روار: 13/04/2015
470 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|