بەرازەکانی هێزی جەنگ


گۆرانی ... گۆرانیبێژی ئینگلیزی  ئۆزی ئۆزبۆرن
Ozzy Ozbourne
گۆڕینی بۆعەربی
نوسەری بەتوانا ...... جەڵال زەنگابادی

باوکی دوین

جەنەرالە بەتوانەکان
هێزەکانیان
بۆ جاڕی  مەرگ
کۆ دەکەنەوە
شێوەی دانیشتنی
ئەلقەی
 ساحیرە ڕەشەکان
هەرلەوێدا
خاوەنی بیرە ڕەشەکان
فەرمانی  کاولکاری
لە گشت ولاتە
دەر ئەکەن
ساحیرانی
پەرستگای مەرگ
لە گۆڕەپانەکانی  مەیدانە
لەو جێگایەی
جەستەی بی  تاوان
ئەسوتێت
ماشینی جەنگ
بەبێ ووچان
 هەر دەسوڕێت 
هاوار دەکا
مردن و نەفرەتی جەنگ
بۆ ڕەگەزی 
نەوەی مرۆڤ

وزەی بیرێکی  ژەهراوی
لە مێشگیانە
هەر دەسوڕیت
ئەی خودایە
سیاسەت مەدارەکان
لە دوورەوە
خۆیان دەرئەخەن
لەدوورەوە
ئاگری جەنگ
دائەگیرسێنن 
بۆچی ...........؟
 خۆیان تووش بکەن
لە کاتێک
  هەژارەکان
دەبنە  
قوربانی  جەنگ
رۆژگار
توانایان   دەر ئەخات
ئەوەی
 بۆخۆشی و زەوق
پیشە سازی
کەرەسەی جەنگ 
دروست دەکا
بانگکراوە دڵ خۆشەکان  
یۆنەی  ریزی 
ئەسپی  شترەنج 
نوقم دەبن
چاوەڕوان بە
هەر ڕۆژیان دێت
ئیستا جیهان
لە تاریکیی 
شەوە زەنگە
بۆیە
ماشینی جەنگ
بەردەوامە
لەسوتاندن
نەخێر 
زیاتر ئۆقرە ناگرین
بەرامبەر
بەرازەکانی
 هێزی جەنگ
دەستی خودا
رۆژگاریان   ئەوەستێنی
لە ڕۆژی حەشرکردنە
یەزدان 
بانگمان دەکات 
بەرازەکانی هێزی جەنگ
دەستە ئەژنۆ
 دەکەون
داوای  لێبوردن 
دەکەن 
 
بەڵام شەیتان 
لەسەرەوە
بەقاقای پێکەنینەوە 
ئەڵێ
لەدۆزەخە
هەموو شتێک 
باش دەبێ

به‌روار:  13/04/2015
517   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   663
کۆی سه‌ردان:   29257199